ئاگادارییهك له سایلۆی ههولێر بۆ جووتیاران.
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ل راگهیاندراوێكدا داوا لە جووتیاران دەکات سەردانی سایلۆکە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.”
له روونكردنهوهیهكدا، كه كۆپیهكی دهست (خواكوڕك) كهوتووه، ئیبراهیم عەبدولحەمید، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر دەڵێت،” داوا لە جووتیاران دەکەن، ئەوانەی گەنمیان رادەستی سایلۆکانی هەولێر، مەخموور و بنکەکانی شەماک و گردەڕەشە کردووە لە 25-5-2016 تاوەکو 5-6-2016، با رۆژی یەکشەممە 3-6-2018 سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان”.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو.” كه لە بەغداوە بڕی 30 ملیار دیناری وەك پارە قەرزی گەنمی جووتیارانی شاری هەولێر گەیشتووە، ئەو پارەیە بەسەر 17 هەزار جووتیاردا بە چەند قۆناخێك لە رۆژی سێشەممە 29/5/2018ـەوە لە بانكی حەمرینی شاری هەولێرەوە دەست بەدابەشكردنی دەكرێت”.