شه‌یما جاف له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن ناچار به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كرێت
شه‌یما جاف به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له شاسوار عبدالواحید خاوەنی گرووپی نالیا ، لە کارەکەی دوورده‌خرێته‌وه.
شەیما جاف، بەرپرسی گشتی پەیامنێرانی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) نامه‌یه‌كی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه ئاڕاسته‌ی به‌رێوبه‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كات و ده‌ڵێت: ” له دوای چوارساڵ كاركردن له ئێن ئاڕتی ،له‌سه‌ر كۆمێنتێكی ڕه‌خنه‌گرانه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك له‌سه‌ر پۆستێكی شاسوار عبدالواحیدسهرۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له سه‌ر داوای “خودی خۆی” بڕیارماندا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پیشكه‌ش بكه‌م “.
هه‌روه‌ها بەرپرسی گشتی پەیامنێرانی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) له نامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:” سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێمه‌و زۆربه‌ی هاورێیانم،له دوای ئه‌وه‌ی ئێن ئاڕتی به سیاسی كرا،ڕه‌خنه‌و گله‌یی زۆرمان هه‌بوو ،به‌ڵام بڕیاربوو له دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی بكه‌وێته‌وه سه‌ر ڕێڕه‌وی پیشه‌یی خۆی كه‌چی مه‌خابن ئه‌وه ڕوینه‌دا “.
شایه‌نی ئاماژه پێدانه لای خۆیه‌وه ئارام به‌ختیار په‌یامنێرى كه‌ناڵى ئێن ئاڕتى دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌لێت: دواى دوو ساڵ كاركردنم له دامهزواوه میدیایی نالیا ده‌ستم له‌كار كێشایه‌وه و هۆكاره‌كانیش زۆرن و چاوه‌ڕوانى شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى وازهێنانى كهرمهندانى ئێن ئاڕتى بن”.