ئیسپانیا پرۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ دۆخی سوریا پێشنیار ده‌كات

خواكوڕك
 
قه‌یرانی جه‌نگی ناوخۆی سوریا، وڵاتانی جیهانی له‌باه‌ی داهاتووی جه‌نگ له‌و وڵاته‌ هێناوه‌ته‌ ده‌نگ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكا و روسیاش كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌باره‌ی ئاگربه‌ست له‌و وڵاته‌ بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار هه‌ڵپه‌ساردووه‌، و له‌لایه‌كیتر ئیسپانیا له‌ رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخه‌كه‌ پێشنبار ده‌كات.
 
هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا، دەیانەوێت لەڕێگەی ئامادەکردنی رەشنووسێک داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش بکەن کە بڕیارێکی تایبەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لە سووریا دەربکات و ئەو لایەنانەی پابەندی بڕیارەکەش نابن، سزایان بەسەردا بسەپێنێت.
 
یه‌گوێره‌ی رەشنووسەکە، پێویستە سەرجەم لایەنە چەکدارەکانی سووریا پابەندی بڕیارەکە بن و نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی چاودێری ئاگربەستەکە بکات، هەر لایەنێکیش پابەندی بڕیارەکە نەبێت، پێویستە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سزای بەسەردا بسەپێندرێت.
 
ئه‌م پێشنیاره‌ی ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا دوای ئه‌وی دێت كه‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ روسیا سیسته‌می موشه‌كی به‌رگری s300 له‌ سوریا جێگیركردووه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی ئاسمانی بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی خۆی له‌و وڵاته‌.
Back to top button