یه‌كێتی بۆ گۆڕان ده‌رس له‌ ڕابردوو وه‌ربگرن

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌رباری ساخته‌كاری و شێواندنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ،هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ململانێ و كیشه‌ نێوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌زانێت و ده‌ڵیت :ده‌رس له‌ ڕابردوو وه‌ربگرن .
 
ڕەوەند مەلا نەوزاد، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: ”گۆڕان کێشەی ناوخۆی ھەیە، بەڵام ئێمە وەکو ھێزێکی سیاسی سەیریان دەکەین، بۆیە پێمان خۆشە بارودۆخیان باش بێ و ھیچ کێشەیەکیان نەبێت“.
 
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی، ڕاشیگه‌یاند:” بزووتنەوەی گۆڕان، بەھۆی کێشە ناوخۆییەکانی خۆیەوە دەنگەکانی کەمی کردووە، نەوەکو بەھۆی ئەو ساختەکارییەی کە باسی دەکەن، لەکاتێکدا یەکێتی ساختەکاریی نەکردووە ،ھەموو حزبێکی سیاسی بەشی خۆی کێشەی ناوخۆی ھەیە، بێگومان ھەندێکجار کێشەکان بەشێوەیەکی بەرچاو قووڵدەبنەوە و زۆرجاریش بەدانیشتن و کۆبوونەوە بەشێکی کێشەکان چارەسەر دەبن، بۆیە بزووتنەوەی گۆڕان، ھاوشێوەی حزبەکانی دیکە بەدەر نییە لە کێشەی ناوخۆیی”.
 
هه‌روه‌ها (ڕه‌وه‌ند مه‌لا نه‌وزاد) جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی گوتیشی :” بەشێک لە ھەڵسوڕاوانی گۆڕان، حزبەکەیان بەجێ دەھێڵن، چونکە ھەر کەسێک کە دەچێتە ناو حزبێکی سیاسییەوە، کۆمەڵێک بڕوا و ئامانجی ھەیە، بەڵام ئەگەر ئەو بڕوا و ئامانجانەی نەما، ئەگەری ھەیە ئەو حزبە بەجێ بھێڵێت، یان ئەگەر حەزی لە سیاسیەت کرد، دەتوانێت لە شوێنێکی دیکە پەرە بە سیاسەتی خۆی بدات.
Back to top button