ئێران ھێرش دەکاتە سەر پۆتن

دوای ڕێکەوتنی ڕوسیا و ئیسرائیل تایبەت بە کشانەوەی ھێزە ئێرانیەکان لەسەر سنوری ئیسرائیل ,ڕۆژنامەیەکی نزیک لە رۆحانی لە مانشێتێکدا لەسەر وێنەی ڤلادمێر پۆتن نوسیویەتی تۆ ھەڵەیت.
 
ڕۆژنامەی قانون کە سەر بە باڵی چاکسازیە چاو لە ڕابردوی پەیوەندیەکانی ھەردو وڵات دەپۆشێت و ھێرشی توند دەکاتە سەر سیاسەتی ئێستای پۆتن.ھاوکات ڕۆژنامەکە ئاماژە بە ڕۆڵی شاراوەی باڵێکی ڕەوتی چاکسازی دەکات وناوی ناون (باڵی ڕوسی) و ڕێکەوتنی نێوان مۆسکۆو تەلئەبیبیش بە دوژمنکاری ئێران ناودەبات.
 
ڕۆژنامەکە داوای ھەڵوێستی توند لە دژی مۆسکۆ لە تاران دەکات و ئاماژە بەوە دەکات نابێت ئەم خیانەتەی پۆتن بێدەنگی لێ بکرێت
Back to top button