شاخه‌وان عه‌بدوڵا:گرتنه‌وه‌ی ئاو فشاره بۆ سه‌رعه‌بادی بۆئه‌وه‌ی ته‌نازول بۆ ئێران بكات
دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە 2ی6ی2018 بۆجاری دووه‌م ئێران لە رێگه‌ی بەنداوی سەردەشتەوە ئاوی زێی بچووکی ده‌گرێته‌وه،سه‌رباری زیانێكی زۆر به به‌روبومی كشتوكاڵی و ده‌ریایی دانیشوانی قه‌ڵادزێ یش كیشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆدروست ده‌بێت .
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ”ئەوە ئەمڕۆ نییە کە ئێران سزای هەموو لایەنەکان دەدات، پێشتر من بە لایەنە شیعەکانیشم گووت کە ڕۆژێ دێ سزای ئێوەش دەدا، ئەوە بینیمان ئێستا ئاوەکانی لە هەموو سنوورەکانەوە گرتووەتەوە“.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاند:” لەم ڕۆژانەدا موقتەدا سەدر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیروون ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو هەوڵانەی ئێران “فشارە بۆ من تاوەکوو تەنازوول لە سەرکەوتنەکانم لە هەڵبژاردن بکەم“.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری فشاربۆ سه‌ر یه‌كێتی شاخه‌وان عه‌بدوڵا جیگری سه‌رۆكی فراكسینۆی پارتی گوتی:” ئێران بۆ فشار لە یەکێتی دەکات؟ مەگەر یەکێتی موڵکی خۆی نییە؟ ئێران فشار لەسەر یەکێ دەکات کە موڵکی نەبێ“.
هه‌روه‌ها گوتیشی :”ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لێژنەیەکی لە وەزارەتەکانی کارەبا، ئاو، ئاوەدان کردنەوە و ناوخۆ پێکهێناوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران و تورکیا بکەن، چونکە تورکیاش ئاوی گرتووەتەوە، بزانین ئەو لێژنەیە چی دەکات.