سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش داوایی چه‌كدانانی په‌كه‌كه ده‌كات
له دواین لێدوانی دا كاندیدی سه‌رۆككۆماری توركیا ( سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش) كه ئێستا له‌زیندانه و له رێگا توێته‌ر و تۆره‌كانی تر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌رێوه ده‌بات، ده‌لێـ”دەبێ پەكەكە چەك دابنێ و پرسی كورد لە توركیا بە رێگەی ئاشتیانە چارەسەر بكرێت، ئاماژەی بەوەشدا، ھیچ پەیوەندییەكی رێكخراوەیی لەنێوان ھەدەپە و پەكەكەدا نیین”.
له‌به‌رامبه‌ر دا موراد قه‌ره‌یلان به‌ناراسته‌وخۆ وه‌ڵامی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌داته‌وه، رایدهگهێنێت”ئێمە پارتی ھەڵبژاردن نین ھەڵبژاردنەكانی توركیا ھیچ ئەنجامێكیان نابێ و بە ھەڵبژاردن ناتواندرێت كۆتایی بە دەسەڵاتی ئاكەپە بێنن. ئێمە بە تێكۆشان و ھێزی گەل سەركەوین، هه‌ر له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانی ده‌میرتاش دۆران كالكان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه ده‌لێـ”با فێڵ لەخۆمان نەكەین، فاشیزمی ئاكەپە و مەھەپە بە ھەڵبژاردن كۆتایی نایە، ئەردۆغان لە ھەڵبژاردنەكانی 2015 سەرنەكەوت، بەڵام دەستبەردرای دەسەڵات نەبوو”.
له‌به‌رامبه‌ر دا جارێكی تریش ده‌میرتاش هاته سه‌ر خه‌توو و به‌تووندی وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ده‌لێـ”ئێمە نوێنەری پەكەكە نین، بەڵكو ئێمە نوێنەری دەنگدەرانی خۆمانین، ئێمە دژی شەڕی پەكەكە و توركیاین”.
چاودیرانی سیاسی پێیان وایه ئەو لێدوانە دژ بەیەكانەی سەركردەكانی پەكەكە و دەمیرتاش، دەریدەخات كە ئێستا دژەبەریەكی لەنێوان ھەدەپە و پەكەكە ھەیە، بەجۆرێك ھەدەپە وەك پارتێكی سیاسی باوەڕی بە ھەڵبژاردن و خەباتی مەدەنییە و پەكەكەش بڕوای بەو جۆرە خەباتە نییە”.