سه‌در :من پشت و په‌نای عێراقیه‌كانم و گیانفیداییان بۆده‌كه‌م

رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تى “گۆره‌پانمان بۆ چۆڵبكه‌ن بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى مافه‌كانمان”.
موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌رده‌ڵێت:” پێویسته‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكدا كێشه‌ى كاره‌باو ئاو چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌گه‌ر نا گۆره‌پانه‌كه‌یان بۆ چۆڵ بكرێت له‌پێناو گه‌راندنه‌وه‌ى مافه‌كانمان”.
هه‌روه‌ها (سه‌در) نوسیویه‌تى و ده‌شڵێت: “بۆچی ده‌بێ عێراق و عێراقییه‌كان باجی من بده‌ن، له‌كاتێكدا من پشت و په‌نایان ده‌بم و به‌هه‌مو به‌ها و پیرۆزییه‌كمه‌وه‌ گیانفیداییان بۆ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بێت و سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ و سه‌ركه‌وتنی چاكسازی سه‌ره‌تای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ بێت له‌ عێراق و عێراقییه‌كان، ئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌مو كه‌س بزانێت كه‌ هه‌رگیز ئه‌مه‌ قبوڵ ناكه‌م”.
موقته‌دا سه‌در نوسیوشیه‌تی” پچراندنى خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌ك كاره‌با و ئاو نابنه‌ هۆى ملكه‌چكردنى گه‌لى عێراق، پێشى وایه‌ هۆكارى قوڵبونه‌وه‌ى قه‌یرانى كاره‌با و ئاو وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك وایه‌ له‌عێراقیه‌كان و به‌هۆى ده‌نگدانیان به‌ هاوپه‌یمانى سائیرون و سه‌رخستنى لیسته‌كه‌یان.
Back to top button