لاهور جه‌نگی ده‌ستی كرد به ته‌سفیات و دانانی باڵه‌كانی بزانه محمود سه‌نگاوی چی ده‌كات
دوایی هه‌ڵبژاردنی 12ی 5ی 2018 ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گۆڕانكاریه‌كان له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سنوری گه‌رمیان و خانه‌قین ده‌ستی پێكردووه”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی پلانی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتین و هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ریارى گۆرانكارى داوه له به‌رپرسى مه‌ڵبه‌نده‌كانى و هه‌ردو به‌رپرس مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ى له سنورى گه‌رمیان و ده‌گۆرێت و ئه‌وانه‌شى ده‌بنه به‌رپرسى مه‌ڵبه‌نده‌كان، نزیكن له ماڵى تاڵه‌بانی خۆدی لاھۆر شیخ جەنگیەوە ،كه له جێی (محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا)، (سامان گه‌رمیانى) ده‌بێـته به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیان و (موحسین عه‌لى) له جێی (شێركۆ میروه‌یس) كه بوه‌ته ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بكرێته به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قین”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، محموود سه‌نگاوی دژی بریارهكهیه به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئه‌مجاره رووبه‌رووی لاهور بوه‌ستێته‌وه، بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، جگه له ساخته‌كاری و كۆپی كردنی باركۆده‌كان بۆ سه‌ر خستنی 6 كاندید له سنوری پارێزگای سلێمانی و 6 كاندید له سنوری پارێزگای كه‌ركووك، له‌لایان ئه‌و گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌ئێستادا هه‌وڵ ده‌درێت ته‌واوی مه‌ڵبه‌ند و به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌ندیش له باڵه‌كه‌ی خۆیان بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واو یه‌كێتی بۆخۆیان”.