روسیا موشه‌كی ئێس- 400 ده‌داته قه‌ته‌ر
سعودیە هه‌ره‌شه‌ی هێرشکردنە سەر قەتەر ده‌كات لە ئەگەری نەوەستاندنی هەوڵەکانی بۆ کڕینی سیستمی دژە مووشەکی ئێس- 400 ی رووسی، روسیاش گوێ به‌هه‌ره‌شه‌كانی سعودیه نادات و به‌رده‌وام ده‌بێت له مامه‌ڵه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر.
ئەلێکسی کۆندراتیڤ، یاسادانەر و بەرپرسی باڵای رووسیا، لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگای میدیایی سپوتنیکی رووسی ده‌ڵێت: ” رووسیا بە دوای بەرژەوەندی خۆیدا دەگەڕێت و دەیەوێت پارە بۆ دەوڵەت پەیدا بکات. دژایەتی سعوودییە هیچ لە پلانەکانی رووسیا ناگۆرێت”.
ئەلێکسی کۆندراتیڤ ده‌شڵێت: “ئەمریکا نایەوێت ئەو بازاڕە گەرمەی چەک لەو ناوچەیە لەدەستبدات بۆیە بەردەوام دەبن تا فشار بخەنە سەر سعوودییە دژی ئەوە بێت”.
پێشتر رۆژنامەی ( لۆ مۆند)ی فەرەنسی نامەیەکی سعودیەی بۆ ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئاشکرای کردبوو کە سعوودییە داوا لە فەرەنسا دەکات رێگری بکات لە جێگیرکردنی ئەو سیستەمە رووسیە لە قەتەر دەنا هێرش دەکاتە سەر قه‌ته‌ر.
شایه‌نی ئاماژه پێدانه تورکیا لە پەیمانی ناتۆ خاوەنی دووەم بەهێزترین سوپایە به پێی ڕێكه‌وتنیكی نێوان تورکیا لەگەڵ رووسیا گرێبەستێک بۆ کڕینی مووشەکی ئێس 400ی واژۆکراوه وتوركیا پارەکەشی داوە، کە بڕەکەی 2.5 ملیار دۆلارە كه بریاره ساڵی 2019 بگاته ده‌ستی توركیا .