بهشار ئهسهد سهردانی كیم جۆنگ ئون دهكات
بەشار ئەسەد سەردانی کۆریای باکوور دەکات و لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
میدیای حکومەتی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە”بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا پلانی ئەوەی هەیە سەردانی پیۆنگیانگ بکات و لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون کۆببێتەوە”لهكاتێكدا هەر دوو سەرۆک لهژێر گهمارۆی قورسی ئابوری نێودهوڵهتیدان.
تا ئێستا دیمەشق لەبارهی سهردانهكهی ئهسهد بۆ كۆریای باكور هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.
سەردانەکەی بەشار ئەسەد دەبێتە یەکەم سەردانی بۆ کۆریای باکوور لە سەردەمی دەسەڵاتی کیم جۆنگ ئوون. ئەسەد لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە تەنیا سەردانی رووسیای کردووە. هاوکات کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لەدوای هاتنە سەر دەسەڵات لە ساڵی ٢٠١١، لە وڵاتەکەیدا چاوی بە سەرۆکی هیچ وڵاتێک نەکەوتووە.
كۆریای باکوور لە ساڵی ١٩٦٦ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق کردووەتەوە. سووریاش لە ساڵی ١٩٦٩ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە پیۆنگیانگ کردووەتەوە.
بڕیارە رۆژی ١٢ی ئەم مانگەش دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئوون لە سەنگاپوورە کۆبوونەوەی لووتکە ئەنجامبدەن، ئەوەش دەبێتە دەروازەیەکی دیکەی کرانەوەی کۆریای باکوور بەڕووی جیهاندا.