فراكسیۆنی پارتی سوره له سهر تێپهڕاندنی پرۆژه یاسایی چاكسازی
فرسەت سۆفی ئەندامی لێژنەی دهستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: “بڕیارە رۆژی چوارشەممە ٦ی٦ی٢٠١٨ پڕۆژە یاسای چاكسازی تێبەپڕێنین ، لە بەرنامەی كاری پەرلەماندایە و هەوڵی ئەمجارەمان جددیە ، چونكە هیچ بیانووێك نەماوە بۆ دواخستنی پرۆژه یاساكه”.
ئهو ئەندامهی لێژنەی دهستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند: “لە نێو هۆڵی پەرلەمان دەردەكەوێت ئەو لایەنانە كێن لە دژی پڕۆژەكەن، رۆژی چوارشەممە لە نێو پەرلەمان بۆ خەڵك روون دەبێتەوە كێ لەگەڵ پڕۆژه یاسایی چاكسازییه و كێ له دژیەتی”.
لای خۆیهوه ڤاڵا فەرید، سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان گووتی: “ههموو هەوڵێك دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی یاساكە لە پەرلەمانی كوردستانەوە تێپەڕێنرێت، “تێپەراندنی یاساكە لە بەرژەوەندیی هاوولاتیانی هەرێمی كوردستانه”.