نامەیەكی تاڵەبانی ئاشكرا دەبێت كێ یەكێتی بەرێوە ببات

خواكوڕك

شاڵاو عەلی عەسكەری لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی رووداو، رایگەیاند نامەیەكی تاڵەبانی هەیە كە لە ئەڵمانیا نووسویەتی داوا لە سەركردەكانی یەكێتی دەكات كە گروپێك یەكێتی بەرێوە ببەن، بەڵام هەر لەو بەرنامەیە دا شاڵاو عەلی عەسكەری كە گوتەبێژی ناوەندی بریارە ئامادە نەبوو ناوی ئەو كەسە بهێنێت كە نامەكەی لایە و گروپەكە كێن كە تاڵەبانی دەست نیشانی كردوون.

 

شاڵاو عەلی عەسكەری دەلێت لەو نامەیەدا تاڵەبانی داوا دەكات كە لەپاش خۆی گروپێكی دیاری كراو یەكێتی بەرێوە ببەن، بەڵام ئەو كاتەی نامەكە دەنووسێت، خۆی لە ئەلمانیا دەبێت و نەشتەرگەری چۆكی بۆ دەكرێت، كە چاك دەبێتەوە و دەگەرێتەوە، ئەو نامەیە هەڵدەگیرێت.

 

شاڵاو عەلی عەسكەری باس لەوەش دەكات كە نامەكەی تاڵەبانی دیاری دەكات كە كێ یەكێتی بەرێوە ببات.

Back to top button