رووسیا و ئەمەریکا، بەریتانیا و ئێران دەکەنە قوربانی..رێککەوتنی نهێنیان لەسەر ئۆراسیا

تەنیا کوردی
 
هیچ کاتێک لە مێژوودا هێندەی ئێستا رووسیا و ئەمەریکا لەیەکدی نزیک نین، رووسیاو ئەمەریکا لەسەر ئەم بیرۆکەیە جارێکی دیکە رێککەوتنی ژێر بە ژێریان لەسەر ئۆراسیا واتە ئەورووپا و ئاسیا کردووە، رووسیا لە نیوەی مەلعەبەکە یاری بکات بۆ ئەوەی تەواوکەربێ تا ئەمەریکا لە تەواوی مەلعەبەکە یاری بکات..واتە ئەمەریکا بەرژەوەندی رووسیا لەنێوەی گۆڕەپانی ئۆراسیا دەپارێزێ و دەبێ رووسیایش لە تەواوی ئۆراسیادا بەرژەوەندی ئەمەریکا بپارێزێ.
 
ئەمەریکا هێڵێکی کێشاوە کە نابێ بەرژەوەندی ئاسیا و ئەورووپا یەکبگرێ، بۆیە هەمیشە سەقامگیری لە نێوان هێڵی پێکبەستەی ئەم دوو کیشوەرە نابێ، رووسیا هاوڕایە، کە کۆی گشتیی وڵاتانی نێو گۆڕەپانەکە بەگوێرەی ئەو ستراتیژییەتە دابەش بکرێ.
بەریتانیا کەوتە بۆسەیەکی گەورەی رووسیا و ئەمەریکا بۆیە بە ناچاری بەریتانیا خۆی فڕێدایەوە باوەشی ئەمەریکا.
 
لە جەنگی جیهانی یەکەمەوە تا جەنگی جیهانی دووەم و هەتا جەنگی سارد ئەمەریکا ویستی بەریتانیا وەها بخاتە بۆسەوە، چونکە ئینگلیزییەکان لەبەر ئەوەی بە وڵاتی تەحوکم بە شەپۆلەکان ناسراون واتە کۆنتڕۆڵیان بەسەر دەریاکاندا، ئیدی ئەو خەونەی بەریتانیا لەوەی کە بتوانی لە رووسیا و ئەمەریکا سوودمەند بێ و لە سێبەری ئەواندا خۆی تاک جەمسەری ئابووری سەر دەریاکان بێ، کۆتایی دێ، ئیدی ئەمەریکا یابانی کردووەتە بەدیلی چین، ئەمە لە باکووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەلمانیا و فەرەنسای لە ئەورووپا کردووەتە بەدیلی بەریتانیا، رووسیایش کۆریای باکووری کردە بەدیلی بەریتانیا و ئێرانیشی کردە قوربانی بەرژەوەندییەکانی لە یەمەن و سووریا و عێراق و لوبناندا، بۆیە بەزووی هەوڵی نزیکبوونەوەی کۆریای باکووری بۆ ئەمەریکا دا.
 
ئێستا یاریی رووسیا و ئەمەریکا لە زەریای ئەتلەسەوە بۆ زەریای هادی و لەوێوە بۆسەر دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای هیندی دێ، هەروەها بەرژەوەندییەکان لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناویندا یەکانگیرە، بۆیە بە هاوبەشی بەریتانیا و ئێران قوربانی ئەو رێککەوتنە گەورەیەی رووسیا و ئەمەریکان.
 
بەریتانیا قوربانی دەبێ، بۆیە بەناچاری دەبێ بکەوێتە ژێر ئەجێندانی ئەمەریکا، ئێرانیش بە ناچاری بەرەو بچوکبوونەوە دەچێ، رۆژهەڵاتی ناوین کە ١٨ دەوڵەت لە خۆدەگرێ، ئیدی لەسەر نەخشەی مێزی گفتوگۆدان کە چۆن بتوانرێ تەوازنی ئابووری رووسیا و ئەمەریکا رابگرن.
 
ئەمەریکا و رووسیا ئیدی ناهێڵن بەرژەوەندی ئاسیا و ئەورووپا تێکەڵبێ و لەسەر لاوازی ئەورووپا و ئاسیادا جاریکی دیکە بەرەو کێشانی نەخشەیەکی نوێ دەچن.
 
ئەمەریکا لە جەنگی جیهانی یەکەمدا ٣٣% قازانجی ئابووری کرد، لە جەنگی جیهانی دووەم، ٥٠% قازانجی ئابووری کرد، لە جەنگی ساردا بوو بە ٧٠%، ئێستا دەیەوێ بە رێککەوتنی ئەمجارەی لەگەڵ رووسیا لەسەر ئۆراسیا و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ناویندا قازانجەکە بگەیەنێتە ١٠٠%، کە لەم دەرنجامەدا و لەم قازانجەیشدا لەرووی ئابوورییەوە رووسیایش ٥٠%ی بەردەکەوێ.
 
لەبەرەنجامی ئەو رێککەوتنە سەیری داهاتووی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین بکەن خۆتان تێدەگەن ئیدی چارەنووسی هەر وڵاتە چی دەبێ.
Back to top button