عه‌لی عه‌ونی: په‌كه‌كه بیانوو ده‌داته توركیا خاكی كوردستان ببه‌زێنێت
دوای ده‌ركه‌وتنی چه‌ند سه‌ربازێكی توركیا له ناوچه سنوریه‌كانی نێوان باشور و باكوری كوردستان, به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له سۆران گوتی، گوندی به‌رمیزه چۆڵه و هیچ هێزێكی توركیای لێ نییه، به‌ڵام په‌كه‌كه بیانوو ده‌داته توركیا بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆیان ڕه‌وانه‌ی خاكی كوردستان بكه‌ن و زیان به‌ر خه‌ڵكی باشوری كوردستان بكه‌وێت.
به هۆی بوونی په‌كه‌كه له سنووری قه‌زای سۆران توركیا له‌شكرێكی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ڕەوانە کردووە و به‌رده‌وام ناوچه سنوورییه‌كان بۆردوومان ده‌كات و به‌م هۆیه‌وه‌ش زیانی زۆر به خه‌ڵكی سه‌ر سنوور گه‌یشتووه و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش بڵاو بووەته‌وه كه گوایه له‌سه‌ر سنوور جهندرهمهكانی توركیا له ناو گوندی به‌رمیزه بوونه، به‌ڵام وه‌كو به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له سۆران ده‌ڵێ، ئه‌و هێزه‌ی توركیا نه‌هاتوون بۆ گوندی به‌رمیزه و به‌رده‌وام په‌كه‌كه بۆردوومان ده‌كه‌ن و خه‌ڵكێكی زۆریش به‌و هۆیه‌وه له‌و سنوورانه ئاواره بوونه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووەته هۆكاری ئه‌وه‌ی توركیا خاكی هه‌رێمی كوردستان ببه‌زێنێت، بوونی په‌كه‌كه‌یه له‌و ناوچانه و پێویسته په‌كه‌كه خاكی كوردستان نه‌كاته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توركیا.
عه‌لی عه‌ونی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “ئه‌وه‌ی گرنگه نابێت تهسفیهحیساباتی په‌كه‌كه و توركیا له‌سه‌ر خاكی كوردستان بێت، بۆیه داواكارین شه‌ڕه‌كانی خۆیان ببنه‌وه سنووری خۆیان نه‌ك له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا شه‌ڕ بكه‌ن، به‌داخه‌وه له ڕاپه‌رینه‌وه په‌كه‌كه سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی داگیر كردووه و ناوه ناوه كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات و تاوه‌كو ئێستاش چه‌ندین گوند چۆڵ كراون له‌سه‌ر سنوور، شوێنی خه‌باتی په‌كه‌كه باكووری كوردستانه نه‌ك باشووری كوردستان، بۆیه ئه‌وانه‌ی چه‌پڵه بۆ په‌كه‌كه لێده‌ده‌ن با داوایان لێ بكه‌ن شەڕی خۆیان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی خاكی كوردستان.”
عه‌لی عه‌ونی گوتیشی: “په‌كه‌كه هۆكاری هاتنی هێزه‌كانی توركیایە بۆ نێو خاكی كوردستان و ڕێگایان بۆ خۆش ده‌كات ئه‌گه‌رنا سوپای توركیا نایه‌ن بۆ خاكی كوردستان، به‌ڵام په‌كه‌كه بیانوو ده‌داته توركیا هێزی خۆیان ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.”
عه‌ونی باسی له‌وه‌ش كرد: “ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێت هێزه‌كانی توركیا هاتوون بۆ به‌رمیزه ڕاست نییه و ئه‌و گونده چۆڵه و هێزه‌كانی توركیا له چاییتێلین و له‌وێوە بۆردوومانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و زیان به‌ر خه‌ڵكی ده‌كه‌وێت و ئاواره بوونه بۆ قه‌زای سۆران.”