چه‌ند تایبەتمەندییەكی مانگی ڕەمەزانى پیرۆز بزانه‌.

مانگی ره‌مه‌زان مانگێكی پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ته‌وه‌ و مرۆڤی رۆژوه‌وان، پێویسته‌ له‌ كاتی به‌ ڕۆژووبوونی زۆر شت بزانێت و چه‌ندین تایبه‌ت مه‌ندی هه‌یه‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ كه‌ تا ئێستا ره‌نگه‌ نه‌زاندرابێت.”

تایبتمه‌ندییه‌كان بریتین له‌:-

١- بەرۆژوو بوونی مانگی ڕەمەزان یەکێكە لە پایەکانی ئیسلام.

٢- قورئانی تێدا دابەزیوە.

٣- شەوی قەدری تێدایە کە لە هەزار مانگ خێرترە.

٤- بەرۆژوو بوونی ئەم مانگە هۆکارێکە بۆ لێخۆش بوونی هەموو تاوانەکانی رابردووت.

٥- دەرگاکانی بەهەشتی تێدا دەکرێتەوە و دەرگاکانی دۆزەخی تێدا دادەخرێت.

٦- لە هەموو شەوێکی ئەم مانگەدا خوای بەرز گەردنی کۆمەڵە کەسانێك لە ئاگری دۆزەخ ئازاد دەکات.

٧- ئەنجامدانی شەو نوێژی ئەم مانگە دەبێتە هۆی لێخۆش بوونی تاوانەکانی رابردووت.

٨- هەر کەسێك لەگەڵ ئیمامدا نوێژی تەراویح ئەنجام بدات تاوەکو ئیمام لێ دەبێتەوە ئەوا وەکو ئەوە وایە کە تاوەکو بەیانی خەریکی شەو نوێژ بووبێت.

٩- عومرە کردن لەم مانگە خێری حەجێکی هەیە کە لەگەڵ پێغەمبەر – صلى الله علیه وسلم – ئەنجامت دابێت.

١٠- سوننەتە اعتکافی تێدا ئەنجام بدەیت.

١١- سوننەتە قورئانی زۆر تێدا بخوێنیت.

١٢- هەر کەسێك خواردنی رۆژووانێك بدات ئەوا خێری رۆژووی ئەو کەسەی بۆ دەنووسرێت بەبێ ئەوەی لە پاداشتی ئەویش کەم ببێتەوە.

Back to top button