تاراوگە بڵاوکراوەی کوردانی ھۆڵەندا

لە شانشینی ھۆلەندا ھەنگاوێکی ناوازەی رۆژنامەگەی کوردی دەنێریت و شاری ئەمستردام دەبێتە ویستگەی لە چاپ دان وبڵاوکردنەوەی ئەم ھەنگاوە میدیاییە گرنگە،تاراوگە ئەو بڵاوکراوە نوێیە کوردییەیە کە -سەردار فەتاح – خاوەن ئیمتیاز سەرپەرشتی چاپ وبڵاو کردنەوەی دەکات.”

ستافی سەرپەرشتیاری بڵاوکراوەکە پیان وایە ئاگاداری ڕوداوەکانی ڕۆژگار و ئەو گۆڕانکارییە ژیانی ئێستای کوردان ئەبن ، کە بەسەر یاساکان و رەوشی کۆچبەرانی کورددا دێن و ئەو کاریگەری و پێشکەوتن و هەڵسوکەوتانە لێک ئدەنەوە کە گرنگی بە پێشکەوتن ژیاری کوردان دەدات ، ھاوکات پێ وایە کە دەبێ بڵاوکراوەی لەم شێوەیەی ئێستا گرنگی پێ بدرێت، هەوڵ بدرێت هەرکەسە لە لای خۆیەوە، هەرچی بە گرنگ ئەزانێ تۆماری بکات و ئاگاداری هەواڵ و زانیاریەکانی ناوخۆ و دەوروبەرەکەشی بێت بۆ ھێز کردنی ئاستی بڵاو کراوەکە گەیاندنی زانیارییەکان بە دروستی.”

ستافی رۆژنامەکە ھەوڵ دەدەن بە گوێرەی توانا، هەرچی هەواڵ و چالاکی و زانیاری گرنگ هەیە، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کوردانی تاراوگە هەیە، لەم وەشانەوە بڵاو بکەینەوە، ھاوکات کاردەکەن خۆیان بەدوور بگرن لە ململانێی حیزبی و لایەنداری و گیروگرفت و قەیرانەکانی ناوخۆی کوردستان.

سەرچاوە ‏TARAWGA

Back to top button