دوێنی جۆبایدن چی بە بارزانی گوت

خواكوڕك

 

رۆژی چوارشەممە 5ی 10ی 2016ی كۆشكی سپی بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە لە بەیاننامەكەدا جێگری سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بایدنی ئاشكرا كردووە، رایگەیاندووە كە بایدن و بارزانی جەختیان كردۆتەوە لەسەر پێویستی هاوكاریەكان و بەردەوامیان بۆ ئازاد كردنی موسڵ و ناوچەكانی تری كە داعش دەستیان گرتووە بەسەریدا، پابەند بوونی هەردوو لا بە هاپەیمانی ستراتیژیەکانی نێوانیان.

 

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، بایدن سوپاسی بارزانی کردوە لە سەرکردایەتی کردن و بەردەوامی هاوکاریەکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی بۆ شکاندنی داعش، گەرەنتی ئارامی هەمیشەی لە عێراق.

 

هەر دوولا جەختیان کردەوە، لەسەر گرنگی هەموو پرۆسە سەربازیەکان لە عێراقدا و رێزگرتنی سەلامەتی عێراق و سیادەی.

Back to top button