كوله‌كه‌ چۆن ئاماده‌بكرێت و چۆن بخورێت باشه‌.؟

كولەكە یەكێكە لە جۆرەكانی سەوزە سوود بەخشەكان بۆ تەندروستی مرۆڤ %94 ئاو لە پێكهاتەیدا هەیە و بڕێكی باش ڤیتامین و كالسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم بەجەستە دەبەخشێت.”

لەناو كولەكەدا بڕێك لە ژەهری سروشتی هەیە كەپێی دەوترێت (كوكربیتاسین) و زیاد بونی ڕێژەی ئەم ژەهرە لە بڕی سروشتی دەبێتە هۆی بەخشینی تامێكی تاڵ بە كولەكە.”

شارەزایانی بواری خۆراك جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە پێویستە بەهیچ شێوەیەك ئەو جۆرە كولەكانە نەخورێت كە تامی تاڵە چونكە ئەمە دەبێتە هۆی ژەهراوی بونی جەستەی مرۆڤ و توشبون بە سكچون و ئازاری گەدە و زیادە ڕەویكردن لە خواردنیشیدا ڕەنگە ببێتە هۆی مردن.

بۆ ئەوەش باشتر وایە پێش ئامادەكردنی كولەكە و لەكاتی لەتكردنیدا كەمێك زمان لە كولەكە لەتكراوەكە بدرێت ئەگەر تامی تاڵ بێت ئەوە بەكارنەهێنرێت بۆ دروستكرلادنی ژەمی خواردن.”

Back to top button