پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید چاوی له‌م راهێنه‌ره‌یه‌.

ریال مه‌درید و خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ دوای زێدان عه‌وداڵن و به‌ شوێن راهێنه‌رێكی باشه‌وه‌ن، تا شوێنی زێدان بگرێته‌وه‌.”

لە ژمارەی ئەمڕۆیدا  رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید، لە رۆژی هەینی رابردوو تەلەفۆنی بۆ ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ئیتاڵیاو راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس کردووەو لەسەر وەرگرتنی پۆستی مەشق و راهێنانی یانەکەو شوێنگرەوەی زیدان قسەی لەگەڵ کردووە.”

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە پێرێز پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی ریاڵ مەدریدی پێشکەشی ئەلێگری کردووە، بەڵام یانەی یۆڤانتۆس تەنها لە یەک حاڵەتدا دەستبەرداری ئەو راهێنەرە دەبێت ،ئەویش زیدان ببێتە راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس، ئینجا ئیدارەی یانەکە ئامادە دەبێت دەستبەرداری ئەلێگری ببێت بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

بێجگە لە ئەلێگری لە ئێستادا چەند راهێنەرێکی تر پاڵێوراون بۆ ئەوەی پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی ریاڵ مەدرید وەرگرن کە دیارترینیان کلۆپ و پۆچتینۆ و گۆتی یە.”

Back to top button