باڵی ناوەندی بریاری یەكێتی: قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی نیە

خواكوڕك

لە دیمانەیەكی دا گوتەبێژی ناوەندی بریار ئاشكرا دەكات كە قادر عەزیز بە بەڵێنی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی گەراوەتەوە ناو یەكێتی و دەلێت قادر عەزیز ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیە، دەبێت سەركردایەتی یەكێتی كۆببێتەوە ئەو بڕیارە بدات و تاوەكو ئێستاش سەركردایەتی یەكێتی كۆنەبۆتەوە.

 

شاڵاو عەلی عەسكەری گوتەبێژی باڵی ناوەندی بریاری یەكێتی لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی رووداو دەلێت، ئێمە فێڵمان لێدەکرێت و بەرچاومان روون نییە، ئەوان بەرچاویان روونترە، پێرێ ئەوان کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سیاسیان کرد، لە کۆبوونەوەکە ژمارەیەک بڕیاریاندا بەبێ هەڤاڵەکانی ئێمە، ئەو کۆبوونەوەیەش نیسابی تەواو نەکردبوو”.

 

هەروەها گوتەبێژی ناوەندی بریار دەشلێت، بە ئامادەبوونی ئەو 10 کەسە نیساب تەواو نابێت، چونکە جەنابی مام جەلال غائیبە، بەڵام ئەگەر بێینە سەر بابەتی یاسایی، کاک قادر عەزیز کە هاتووەتەوە نێو یەکێتی، وەکو ئەندامی سەرکردایەتی هاتووەتەوە، بەڵام بەڵێنی ئەوەی پێدراوە کە ببێتە مەکتەبی سیاسی، چوونی ئەو لە سەرکردایەتییەوە بۆ مەکتەبی سیاسی، دەبێت ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆببێتەوە ئەو بڕیارە بدات، تاوەكو ئێستاش ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆنەبووەتەوە ئەو بڕیارە بدات، بۆیە ژمارەیان دەبێتە 9 کەس، ئەو کۆبوونەوەیە شەرعیەتی نابێت، بەڵام کۆمەڵێک بڕیاری تێدا دراوە، ئەمە خۆی لە خۆیدا ئیستفزازکردنی لایەکەی دیکە و جیاکردنەوەی ماڵەکەیە”.

 

Back to top button