توركیا فه‌رمانی هێرشكردنی سه‌ر قه‌ندیلی دا
وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلۆ به ئاژانستی ئه‌نادۆلی راگه‌یاندووه، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له پێشڕهوهییهكانیان له ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن، ده‌شلێـ”چیای قه‌ندیل له باكووری عێراق ده‌كه‌ینه شوینێكی ئارام بۆ توركیا”.
ئاژانسی ئه‌نادۆل له زاری وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا راشی گه‌یاندووه،”ئیتر چیای قه‌ندیل به‌لای ئێمه‌وه ئامانجێكی دوور نییه”، ده‌شلێـ”بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێزه‌كانمان پێشڕه‌وی زۆری له‌ناوچه‌ی خواكوڕك كردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به قه‌زای سۆران رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا پیش‌تر هاتبووه ناو گوندی “به‌رمیزه”، دووباره ئه‌و هێزانه گه‌ڕانه‌وه بنكه سه‌ربازییه‌كانیان و گوتیشی، “بۆماوه‌ی 2 كاتژمێر ئه‌و هێزانه له‌ناو گه‌نده‌كه سوڕانه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه هاوكاریان نه‌بوون، دووباره گه‌ڕانه‌وه بنكه سه‌ربازییه‌كانیان”.
پێشتر وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا راشی گه‌یاندبوو” هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌قووڵایی 27 كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له چیای قه‌ندیل ده‌كه‌ن.