هێرشی سه‌ر قه‌ندیل له‌لایان توركیا پاداشتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره
رێكان سه‌باح
چیتر ناكرێت له‌سه‌ر بنه‌مایی عه‌قل بۆشه‌كانی به‌رهه‌می سیاسه‌تی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ” پێناسه بۆ رووداوه‌كان بكرێت” وه له‌وه‌شدا ناكرێت چیتر له‌روانگه‌ی دژایه‌تی قین له‌دڵه‌كانی نه‌خۆشی ئیرهابی فكری له به‌رامبه‌ر پارتی چاو رووداوه‌كان ببینێت، ئه‌وه‌ی رووده‌دات، چیه، بۆچی رووده‌دات؟ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه، كه به‌سه‌ر سێ به‌ڵگه‌ی رووداوی چه‌ند رۆژی رابردوو به‌وه‌ڵام ده‌كه‌وێته ده‌ستمان، یه‌كه‌م، هه‌موومان شایه‌دین، یه‌كێتی له ئێواره‌ی 12ی 5ی 2018 به دانپێدانانی چوار هێزی سنوری پارێزگای سلێمان و دان پێدانی سه‌دان خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، یه‌كێتی بووه خاوه‌نی سه‌دان هه‌زار ده‌نگ ته‌زویری و كۆپی كرا‌و و هاك، هێزی یه‌كه‌م له سلێمانی، به‌ڵگه‌ی دووه‌میش راگه‌یاندنی ئێران بوو، كه رۆژی 3ی 6ی 2018 رایگه‌یاند، كه نه‌وتی كه‌ركووك گه‌یشته ئێران، له ئێستاشدا وه‌زیری ده‌روه‌ی توركیا سوله‌یمان سۆیلۆ واتا ئه‌مرۆ 4ی 6ی 2018 رایگه‌یاند، كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر قه‌ندیل، ئه‌م سێ به‌ڵگه‌یه، له ناوه‌رۆكدا پێناسه‌ی پاداشتێك ده‌كه‌ن، كه له‌لایان عێراقه‌وه، درایه ئه‌و هێزانه‌ی كه به‌شداربوون له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رێگای سه‌ربه‌خۆی كوردستانیان مین رێژكرد و كه‌ركووكیان راده‌ستكرد”.
روانگه‌ی ئاماده‌گی هێزی توركیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل بابه‌تێكی تاخیركراوی پاداشته‌كانی عێراقه بۆ توركیا كه هێرشكردنه بۆ سه‌ر قه‌ندیل، هه‌موو ئاماژه‌كان تاخیر بوونی پاداشتی توركیا بۆ ئه‌وه بوون كه توركیا ده‌یویست له‌نزیك هه‌ڵبژاردنه‌كان، هێرشه‌كه بۆ سه‌ر قه‌ندیل ده‌ستپێ بكات، كه له‌لایان عێراق و ئێران و خائینه‌كانی ناو یه‌كێتی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، وه‌ك پاداشتی به‌شداری توركیا له خیانه‌ته‌كه پێیاندرابوو، ئه‌م سیسته‌مه ئه‌نتی كورده‌ی كه ئێستا له‌ناوچه‌كه و جیهان باڵی كێشاوه به‌سه‌ر دژایه‌تی كۆی قۆناغی دوای داعش بۆ سه‌ر كورد، له سه‌ركه‌وتنی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، درێژه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر كۆی گه‌لی كوردستان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاند، له‌نیاز و روانینی دوژمن دا له 16ی ئۆكتۆبه‌ر دوژمنانی كورد هه‌وڵیاندا، هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له‌ناو ببه‌ن، كه ئه‌مه‌شیان بۆ نه‌چووه سه‌ر له “داستانی پردێ” دا، لووتیان شكاو جیهان نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت له‌روو قایمی و زانی ناوچه‌كه به‌ره‌و جه‌نگێكی وێران ده‌روات، بۆیه به‌شێكی پیلانگێریه‌كه بۆ له‌ناو بردنی كوردی هه‌ره‌س پێهێنا، به‌ڵام پاداشته‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و به‌شداریكه‌رانی ئه‌م خیانه‌ته، كه له كورد كرا، له‌ئێستادا به‌رێز وه‌ستاون بۆ پاداشت، پاداشتی خائینانی 16ی ئۆكۆتبه‌ر، 12ی 5ی 2018 بوو بۆ یه‌كێتی، پاداشتی ئێرانیش پێدانی نه‌وتی كه‌ركووك بوو كه دوو رۆژ به‌ر له‌ئێستا ئێران رایگه‌یاند، پاداشتی توركیاش سه‌ر برینی قه‌ندیله كه چاوه‌روان كراوه، له چه‌ند رۆژی دادێت هێرشه‌كه بكرێت”.
ئه‌مه‌ی كه پێی ده‌گوترێت خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ته‌نها فرۆشی كه‌ركووك نه‌بوو به‌ڵكو رێگا سه‌خت و مین رێژكردنی رێگایی گه‌لی كوردستان بوو بۆ گه‌یشتن به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، كه له‌پاش قۆناغی داعش ده‌ستی پێكردبوو، مه‌دره‌سه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانیه‌كان، بوون به‌به‌شێك له‌و خیانه‌ته و پاداشتیشیان وه‌رگرت له 12ی 5ی دا، بۆیه هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی هێرش بۆ سه‌ر قه‌ندیل له‌لایان توركیا بكرێت، سه‌رباری بوونی سه‌ره‌رۆیی په‌كه‌كه و مل نه‌دانه، پاراستنی گه‌لی كوردستان له باشوری كوردستان و دان پێدانه‌نانی قه‌واره‌ی گه‌لی كوردستان، به‌ڵام توركیا له‌مه‌ر ئه‌و هێرشه چاوه‌روانكراوه‌ی سه‌ر قه‌ندیل، پاداشتێكی روونی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و مێن رێژ كردنی رێگای سه‌ربه‌خۆی كوردستانه، وه‌رده‌گرێت، بۆیه هێرشی سه‌ر قه‌ندیل بابه‌تێك نیه، تێكه‌ڵ بكرێت به رووداو گه‌لێكی ئیرهابی فكری ده‌ڤه‌ری سلێمانی، ئه‌وانه‌شی به‌م چاوه سه‌یر ده‌كه‌ن، له‌قۆناغێكی تری ژیانی دواكه‌وتووی و نه‌خۆشی دا ده‌ژین، چونكه هێرشی توركیا ئه‌وه‌نده‌ی له ناوه‌خنی رووداوه‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دا هه‌یه و پاداشته، ئه‌ونده په‌یوه‌ندی به‌هیچ بابه‌تێكی تره‌وه نیه”.