سبه‌ی خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت
سودمه‌ندانی گوندی كۆری له چوارچێوه‌ی ناره‌زایه‌تی و خۆپێشاندان، له شاری هه‌ولێر بریاره له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی گوندی كۆری خۆپێشاندان ئه‌نجام بده‌ن، داوایی مافه‌كانیان بكه‌ن، كه تاوه‌كو ئێستا كۆمپانیا خانووه‌كانی راده‌ستی سودمه‌ندانی گوندی كۆری نه‌كردووه”.
سه‌فین حسین سوودمه‌ندبووی گوندی كۆری به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، به‌یانی سێشه‌ممه، 4ی 6ی 2018 كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌رۆ، له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی گوندی كۆڕی خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌هۆی دواكه‌وتنی راده‌ستكردنی خانووه‌كان، ده‌لێـ، پاش تیروپشكی خانووه‌كان كه هه‌زار خانووه، بریار بوو، گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام نزیكه‌ی مانگێك به‌سه‌ر واده‌كه‌ی خۆی دا تێپه‌ریوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵمان نه‌كردووه بۆیه بریارمانداوه، ده‌ست بكه‌ین به خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تی”.
هاوڵاتیه‌كی تری سودمه‌ندبووی گوندی كۆری ده‌لێ، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو سه‌بر گرتنه‌ی ئێمه به‌رامبه‌ر به پارێزگا و كۆمپانیا هه‌مانبووه، له چوار ساڵی رابردوو له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی به‌ڵام هێشتا كۆمپانیا و پارێزگا و ده‌سته‌ی وه‌به‌رههێنانی هه‌ولێر ئه‌م سه‌بر گرتنه‌ی ئێمه به‌رزنانرخێنێت، ده‌لێت، ده‌یانه‌وێت هه‌ر له چواوه‌روانیمان بهلنه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێمه قستی دووه‌مان داوه كه 6500 دۆلاری ترمان داوه، به‌ڵام ئێستاش هه‌ر له چاوه‌روانین”.
شایانی باسه وابریار بوو، پاش تیروپشك گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سودمه‌ندبووانی گوندی كۆری بۆ ئه‌و هه‌زار خانووه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له 45 رۆژ بچنه ناو خانووه‌كانیان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ نه‌كردوونه، سودمه‌ندبووانیش بریاریان داوه ده‌ست بكه‌ن به ناره‌زایه‌تی و خۆپێشاندان بۆ وه‌رگرتنی خانووه‌كانیان”.