سهعدی پیره :پێویسته لهنێوان خۆماندا گفتوگۆ بكهین کێ چی دەوێ و کێ چی ناوێ
سەعدی ئهحمهد پیرە، گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: ”قسەمان لەگەڵ هەموو لایەنەکان کردووە، جگە لە گۆڕان، لەمڕۆوە لێژنەکانمان دەست بە سەردان کردنی لایەنەکان دەکەن“.
گوتەبێژی یەکێتی،گوتی :”هێشتا کۆبوونەوەی فەرمیمان لەگەڵ لایەنەکان دەستی پێ نەکردووە، بەڵام لەم هەفتەیەوە دەست بە کۆبوونەوەی فەرمیش دەکەن.
ههروهها گوتیشی :” کە بە پێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن دەتوانن، بەرنامەیەکی هاوبەش دابنێن و بچن لە بەغدا وەک پاکێج گفتوگۆی لەسەر بکەن، ئەوەی مافی کوردە جێگیری بکەین، دەشڵێت: ”پاشان دەبێت لە نێوان خۆمان گفتوگۆ بکەین کە کێ چی دەوێ و کێ چی ناوێ؟“.