ئێران و توركیا لهسهر گرتنهوهی ئاوله كوردستان عێراق ڕونكردنهوه دهدهن
لەگەڵ گۆڕانکاریی سیاسی، لە ڕووی ئابووری و ژینگە و چەندین پرسی دیکەشەوە گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا ڕوو دەدات، بە گرتنەوەی ئاو لەسەر ھەرێمی کوردستان لە لایەن وڵاتانی دەوروبەرەوە کێشەی کەمئاوی بۆ ھەرێمی کوردستانی عێراق دروست بووە.
ئهمڕۆ دووشەممە ٤ی٦ی٢٠١٨ سەعدوڵڵا مەسعودیان، کونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رایگەیاند:” لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە وڵاتەکەی داوای لە عێراق کردووە لێژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو دروست بکات بۆ رێک کەوتنی هەردوو وڵات.
كۆنسوڵی ئێران له سلێمانی ڕاشیگهیاند: ”داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم داوا لە حکوومەتی عێراق بکات وەڵامی داواکەی ئێران بداتە بۆ رێک کەوتن لەسەر کێشەی ئاو“.
لای خۆشیهوه دوێنێ یەکشەممە ٣ی٦ی٢٠١٨ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارێکدا گووتی:” لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە داوایان لە عێراق کردووە بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاوی رووباری دیجلە دروست بکات، تاوەکو ئەو ئاوە بەفیڕۆ نەچێت، بەڵام ”دەسەڵاتدارانی عێراق گوێیان پێ نەدا، ئەوان گوێ ناگرن، ئێمە چی بکەین؟“.
کاریگەریی گرتنەوەی ئاو تەنیا ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکو ئەو ئاوەی لە سەر خاکی ھەرێمی کوردستانەوە دەڕژێتە ناوچەکە ناوەڕاست و باشووری عێراقیش کەم دەبێت.