بەھۆی نەخۆشییەوە ھيرۆ ئیبراھیم ئەحمەد بەشداری کۆبونەوەی سەرکردایەتی حیزبەکەی ناکات
لە چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، هه‌م مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەی ئەنجام داوەو هه‌میش سەرکردایەتی یەکێتی دووجار کۆبووەتەوە ، بەڵام هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، له گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌رو كه‌سی یه‌كه‌م له باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی بەشداری لەو کۆبوونەوانەدا نەکردووە.
لای خۆیه‌وه سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند: ”هۆکاری بەشدارینەکردنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە کۆبوونەوەکە، بۆ نەخۆشی و باری تەندرووستیی خۆیەوە دەگەڕێتەوە“.
گوته‌بیژی یه‌كێتی ڕاشیگه‌یاند:” هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ئه‌رسه‌لان باییز به هۆی خراپی ته‌ندروستییانه‌وه وبه‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ناكه‌ن “.