پارتی :تائێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه‌ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق كێ وه‌ریده‌گرێت

شوان محەمەد تەھا، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و ئەندامی شاندی کۆبوونەوەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق رایگەیاند: ”پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کوردە و ھەموو کوردێک دەتوانێت داوای وەرگرتنی ئەو پۆستە بکات، بەڵام ‌دیاریکردنی کەسیک بۆ ئەو پۆستە لە ھەر لایەنێک بێت، پێویستی بە دانوستان و گفتوگۆ ھەیە“‌.
 
بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا راشیگه‌یاند:”هیشتا زووه‌ باس له‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق بكرێت و تا ئێستاش بۆ هیچ لایه‌نێكی كوردستانی یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ كێ و چی لایه‌نێك پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق وه‌رده‌گرێت “.
 
له‌ چوارچێوه‌ی دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌ كه‌ناڵی ڕووداوله‌ میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی ڕایگه‌یاند :” پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق جارێكی دیكه‌ش بۆ كورد ده‌بێت ،به‌ڵام مه‌رج نییه‌ بدرێته‌وه‌ به‌ یه‌كێتی ،به‌ڵام بۆ كورد پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گرنگترو باشتره‌”.
Back to top button