ڕۆژنامەی قودسی عەرەبی: ئێران قەت ڕێگە بە دەستوەردانی تورکیا لە ناو عێراق نادات.

خواكوڕك
 
سایتی جام نیوزی ئێرانی هەواڵێکی ڕۆژنامەی قودسی عەرەبی بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا مەترسیی وڵاتەکەی لە دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری ناوخۆی عێراق نیشان داوە.
 
بەپێی ڕۆژنامەکە، ئێران کۆنتڕۆڵی سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی عێراقی بەدەستەوەیە و هیچکات نایەوێت تورکیا جێ پێی لە ناو عێراقدا هەبێت. چونکە مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتووە و ئەردوغانی لە ئێران پێ باشترە. هەربۆیە، تاران ڕێگر دەبێت لە بەرامبەر ئەو هەوڵەی هەریمی کوردستان.
 
ڕۆژنامەی قودس عەرەبی دەنووسێت: ئێران باش دەزانێت کە بوونی دەسەڵاتی تورکیا لە ناو عێراق، دەبێتە هۆی تێکدانی هاوکێشەی هێز لە نێوان شیعە و سوننەکانی عێراق و ئەوەش زیانی تارانی لێدەکەوێتەوە.
Back to top button