برا گەورەی ساڵح موسلیم داوا دهكات له ههڵبژاردنی توركیا دهنگ به ئهردۆگان بدهن
لهگهڵ دهستپێكردنی كهمپینی ههڵبژاردن بۆ ههڵبژاردنهكانی پێشوهختی توركیا له ئێستادا مڵملانێی نێوان كانیدانی سهرۆكایهتی توركیا توند تر دهبێت:” پرۆفیسیۆرێكی كوردیش داوا دهكات خهلكی باكوری كوردستان و توركیا دهنگ به ئهردۆگان بدهن.
پرۆفیسۆر موستەفا موسلیم كە برا گەورەی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدەیە، بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی توركیا دەكات و دەڵێ ئەو مرۆڤێکی موسڵمان و باوەڕدارە، پێویستە سەرجەم کوردەکان پشتیوانیی ئەردۆغان بکەن.
پرۆفیسۆر موسلیم رایگەیاند “ئەردۆغان مرۆڤێکی موسڵمان و باوەڕدارە. کەسی موسڵمان و باوەڕداریش ئەو بەڵێنە دەباتە سەر کە دەیدات. هەر لەبەر ئەوە، لەم قۆناخەدا پێویستە سەرجەم کوردەکان، پشتیوانیی ئەردۆغان بکەن”.
ناوبراو كە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی زانکۆی زەهرا، دوێنێ ئامادەی ئەو خوانی بەربانگە بوو کە بۆ پیاوماقوڵان لە ئامەدی باكووری كوردستان ساز کرابوو، تیایدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیاش بەشداری تێدا کردبوو.
مستەفا موسلیم باسی لەوە کرد کە لە ڕێگەی پارێزگاری عەنتاب، عەلی یەرلیکایاوە بانگهێشتن کراوە و باسی لە گرنگی کۆبوونەوە لە خوانی بەربانگدا لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا کرد.
پرۆفیسۆر موسلیم ئاماژەی بەوەش کرد دانیشتوانی عەفرین پێویستیان بەوەیە بەخەبەربێنەوە و گوتی “خەڵکی عەفرین ماوەی ٥٠ ساڵە بەردەوامن لەسەر هەمان هەڵە. لە سووریا کۆمۆنیزم سەرەتا لە عەفرینەوە سەری هەڵدا. ئەو کاتە کەسایەتی ئاینی کە فێری ئاین و ئاینپەروەریان بکات، نەبوو. ئێستاش وەک زانایانی کورد، داوای مۆڵەت دەکەین بۆ ئەوەی بچینە عەفرین و رێگەی راست نیشانی دانیشتوانەکەی بدەین. ئەگەر مۆڵەتمان بدرێت، دەچین و هەڵەکانیان و رێگە راستەکەیان پێشان دەدەین بۆ ئەوەی بۆ ئیسلام بگەڕێنەوە”