ئه‌مریكاو توركیا له‌باره‌ی منبج گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن
له به‌ياننامه‌يه‌كى هاوبه‌شدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا،(مايك پۆمپيۆ) و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا،(مه‌ولودچاوشئۆغڵۆ) پابه‌ندی ولاته‌كانیان به جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌رێگه‌يه‌كى تايبه‌ت به شارى (منبج) له باكوورى سووريا دووپاتكرده‌وه و جه‌ختيشيان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانيان بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتن له باره‌ى هه‌موو پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوانيان كرده‌وه.
توركيا دژى ئه‌وه‌يه هێزه كوردييه‌كان له منبج بمێننه‌وه و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات شاره‌كه عه‌ره‌بييه و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتى خۆجێى به‌ده‌ست عه‌ره‌به‌كانه‌وه بێت.
ئه‌مريكا هێزى له منبج بڵاوكردووه‌ته‌وه و پشتيوانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى ده‌كرد له دژى داعش.
هه‌رچه‌نده ورده‌كارى نه‌خشه‌رێگه‌كه بۆ ميديا ئاشكرا نه‌كراوه،به گوێره‌ى بانگه‌شه‌كانى توركيا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له شاره‌كه ده‌رده‌كرێن و سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى توركيا ده‌چنه شاره‌كه‌وه.