ئێران نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كاته موڵكی خۆی
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دەیلی ستار: “نەوتەکەی کەرکوک بە تەنکەر دەچێتە شاری کرماشان لە ئێران و پاشان دەپاڵێورێت. هەمان نەوت جارێکی دیکە بە عێراق دەفرۆشرێتەوە لە لایەن ئێرانەوە”.
ڕۆژنامه‌ی دەیلی ستار نووسیویەتی وده‌ڵێت:” ئەگەر چی رێکەوتنەكه لە نێوان وەزارەتەکانی نەوتی عێراق و ئێران کراوە، بەڵام پێگەی سوپای پاسداران لەبەرچاو گیراوە” و بڕیاریشە کە “بۆری نەوت” لە نێوان عێراق و ئێران بۆ نەوتی کەرکوک دروست بکرێت تاکو چیدی تەنکەرەکان بەکارنه‌هێنرێن”.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردوه‌و ده‌شڵێت: “بەهۆی ئەوەی نەوتی کەرکوک لە ژێردەستی کوردەکان بووە و عێراق دەستی بەسەردا گرتووە، بەو هۆیەوە رادەستی ئێران کراوە، ئەمەش سعوودی و ئەمریکیەکان نیگەران دەکات.”
ئاژانسەکەی وەزارەتی نەوتی ئێران رایگه‌یاند: “رۆژانە ٦٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کەرکووکەوە دەگاتە ئێران”.
دوای رووداوه‌كانی ١٦ـی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك به حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، حكومه‌تی عێراق تاكلایه‌نه مامه‌ڵه به نه‌وتی كه‌ركووكه‌وه ده‌كات و وه‌ك پاداشتێك بۆ رۆڵی ئێران له پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه، كێڵگه‌كانی به‌ڕووی تانكه‌ره ئێرانییه‌كاندا واڵاكردووه.