كۆسڕه‌ت ڕه‌سوڵ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك تۆمار ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولای كوێخا موباره‌ك هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جارێكی تر تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی ده‌كات, كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی داوای یاسایی له‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك تۆمار ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆڕان وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له‌ داوا یاساییه‌كه‌ تۆمه‌تیش ئاڕاسته‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌كات.
عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك كه‌ هه‌ڵوسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ له‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆڕان له‌ نووسینه‌كه‌یدا ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ گرتووه‌ و جارێكی دیكه‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی داوه‌ته‌ پاڵ ئه‌و به‌رپرسه‌ و ده‌شڵێ سه‌یره‌ كه‌ دادوه‌ره‌كان گوێ له‌ سكاڵای ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرن.
كوێخا موباره‌ك نووسیویه‌تی” شەڕی ئێمە لەگەڵ ئەوان لەسەر ئەو ھەمو پێشێلکاریە یاسایی ونادادی وبەھەدەردانی داھات و گەندەڵیەی ئەوانە، کەچی ئەوان دادگا لە ئێمە دەگرن، سەیریشە کە دادوەرەکان گوێ لە سکاڵای ئەمانە دەگرن لەکاتێکدا خۆیان غەرقی تاوانن!”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی گۆڕان تۆماركردنی سكاڵا یاساییه‌كه‌ی به‌ خه‌یاڵخاویی ناوبردووه‌.

Back to top button