شاسوار عبدالواحید موچهی كارمهندهكانی نادات و كهناڵی ئێن ئارتی عهرهبی دهفرۆشێته مالیكی
لەسەرەتای دروستکردنی جولانەوەی نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی کردنی لەلایەن (شاسوار عەبدولوحید) کەناڵێکی راگەیاندن بەناوی(کورد نیوز) دادەمەزرێندرێت کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی پەیام و بەرنامەکانی جولانەوەکەیە هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا هەر لەو کەناڵەوە بانگەشەی هەلبژاردن بەشێوەیەکی بەرفراوان بۆ جولانەوەکەیان ئەنجام دەدرێت.
لەکاتی دەسبەکاربوونی کارمەندانی کەناڵەکەوە بۆ ماوەی دوو مانگ هیچ مووچەیەک وەرناگرن شاسوار خاوەنی کەناڵەکە هەر جارەو بە بیانوویەک مووچەی کارمەندەکانی دوا دەخات تا ئەوکاتەی کەناڵەکە بە یەکجاری دادەخات و هەرچی مووچەی کارمەندەکانیەتی دەیخوات و هیچ بڕە پارەیەک لە پاداشتی دوو مانگی کارکردنیان وەرناگرن، ئەمە سەرباری ئەوەی بە پێی گرێبەستی نێوانیان دەبوو ئەو کارمەندانە بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو کەناڵەدا کار بکەن ، بەلام شاسوار بێ گەڕانەوەو پرس کردن بەوان ئەوگرێبەستەش هەڵدەوەشێنێتەوە.
شاسوار بەرلە دەرکردنیان بە کارمەندەکانی دهڵێت:”تا هەڵبژاردنی داهاتوو هیچ ئیشێکم بە ئێوەنەماوەو دەکرێت دوای ئەوکاتە بانگتان بکەمەوە بۆکارکردن”.
لەبەرامبەر هەڵوێستەکانی شاسوار کارمەندانی کورد نیوز دەست دەگرن بەسەر کەل و پەلە ڕۆژنامەوانیەکاندا و لەبری مووچە خوراوەکانیان دەیبەن.
لهماوهكانی رابردوودا ههریهك له (ئارام بهختیار پهیامنێرى كهناڵى ئێن ئاڕتى شهیما جاف بهرپرسی گشتی پهیامنێرانی ئێن ئارتی و سهرههنگ ئیسماعیل ههوڵساز له ئێن ئاڕتی و ئامانج بهكر بەڕێوبەری ویب سایتی نالیاو چاڤی لاندو نهوهی نوی) دهستیان له كاركێشاوهتهوه
ههربە پێی ئەو زانیارییانەی دەست “خواكوڕك” کەوتووە شاسوار عبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ و بەڕێوبەری گروپی کۆمپانیاکانی نالیا بە هۆی کەڵەکە بوونی قەرزەکانییەوە کەناڵی (ئێن ئاڕ تی عەرەبی) دەفرۆشێت بە نووری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عیراق.