به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان كه‌ به‌ عه‌قلی گۆڕان ناسراوه‌ وازی لە بزووتنەوەی گۆڕان هێنا

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشوتر چه‌ندین راپۆرتی میدیای له‌ باره‌ی كێشه‌ ناو خۆییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاو كرانه‌وه‌, ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی له‌ ئه‌نجامی كێشه‌ ناوخۆیه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ و سەرکردەیەکی بزووتنەوەی گۆڕان و هاوڕێیەکی نزیکی رێکخەری کۆچکردووی ئەو حزبە، دەستی لەکار کێشایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، عوسمانی حاجی مەحمود، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەکە دەستی لەکار کێشاوەتەوە و گەڕاوەتەوە سوید.
پێشتر عوسمانی حاجی مەحمود، کە کەسێکی نزیکی نەوشیروان مستەفای دامەزرێنەری کۆچکردووی گۆڕان بوو، بەهۆی پەرەسەندنی کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەی، هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوەی کردبوو.
ئەو ئەندامەی خانەی داوای دەکرد جڤاتی گشتی بکرێتە ناوەندی بڕیاردانی گۆڕان لەبری خانەی راپەڕاندن، چونکە بەپێی زانیارییەکان، چەند باژێڕوانێکی گۆڕان، کە ئەندامی جڤاتی گشتین، گوشاریان لێ دەکرد بۆ هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ناوەندی بڕیار لە خانەی راپەڕاندنەوە بۆ جڤاتی گشتی.
گۆڕان دوای دەست لەکارکێشانەوەی نەوشیروان مستەفا و ژمارەیەک سەرکردەی دیکە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵی 2009 دروست بوو و لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمان لە 25/9/2009 بە لیستێک بەشداریی هەڵبژاردنی کرد.
هه‌روه‌ها دوای كۆچی نه‌وشیروان مسته‌فا زۆرجار به‌ عه‌قلی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوبراوه‌.

دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لە 19/5/2017، چەندین کێشەی ناوخۆیی لەناو بزووتنەوەکە سەریان هەڵدا، کە بەشێکیان بەهۆی تاپۆکردنی موڵک و ماڵی گۆڕانە لەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا دروست بوون.

Back to top button