هاووڵاتیانی ئوردن سهرۆك وهزیرانیان ناچار كرد دهست له كار بكێشێتهوه
دوای دهستپێكردنی خۆپیشاندانی چهند رۆژی له بهرامبهر گران بوونی نرخی كهڵ و پهلهكانی خواردن و پێدوایستهكانی دیكه ئهمڕۆ هانی مولکی، سەرۆک وەزیرانی ئوردن، بهتهنها دوای 15ی خولهك كۆبوونهوه لهگهڵ شای ئوردن دهستی له كار كێشایهوه.
بەگوێرەی زانیارییهكانی ئاژانسی هەواڵی ئەی ئێف پی فەرەنسی:” سەرۆک وەزیران هانی مولکی ئەم دوای نیوەڕۆیە داواکاری دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەش بە شا عهبدوڵڵای پادشای ئوردن کردووە و ئهویش پەسەندی کردوە”.
هەر بەگوێرەی هەواڵەکەی ئەی ئێف پی، شای ئوردن، عومەر ئەل رازاز، وزیری پەروەردەی ئوردنی، راسپاردووە کە حکوومەتی نوێ پێکبهێنێت.
بەهۆی زیادکردنی باج، ماوەی چەند رۆژێکە لە عەمانی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئوردن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت و داوای دەست لەکار کێشانەوەی ئەو سەرۆک وەزیرانە دەکرا.
ئەل رەزاز دکتۆرای هەیە لە پلاندانان و ئابووری لە زانکۆی هارڤەردی ئەمریکا. سهرۆكوهزیرانی راسپێردراو چەندین پلە و پۆستی جیاوازی هەبووە، لەوانەش یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە پرۆگرامی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و پرۆگرامی پلاندانانی هەرێمی لە زانکۆی تەکنەلۆژیای ماساچوستس.
هەروەها وەک بەڕێوبەری گشتی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئوردن کاری کردوە و ئەزموونی کارکردنیشی لە بانکی نێودەوڵەتی هەیە.
پێشتر شای ئوردن دەربارەی خۆپیشاندانەکان گووتبووی کە ئەوە یەکسانی نیە هاووڵاتیان بەتەنها باجی کورتهێنانەکانی ئابووری بدەن و کەمووکورتی لە سێکتەری پەروەردە و تەندروستی و گواستنەوە قبووڵ ناکات.
هەروەها شا داوای لە پەرلەمان و حکوومەت کردبوو کە بەشێوەیەکی تێگەشتوو و وورد کار لەسەر چاکسازی لە یاسای باجدا بکەن، بەجۆرێک کە هاووڵاتیان ماندوو نەکەن لە بەرژەوندی گشتیتدا بێت.