ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: لەبارەی نرخی بەنزین و کەناڵە لۆکاڵیەکان کۆدەبێتەوە

دوای ئەوەی گرانی نرخی بەنزین و ناڕەزایەتی لە نرخی ئامێرەکانی پەخشکردنی کەنالە ناوخۆییەکان، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی نرخی بەنزین و پرسی کەناڵە لۆکاڵییەکان دەکات.

عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەنجومەنەکەی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر خەتە.

عەلی رەشید هەروەها رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەندا، کە بڕیارە ئێوارەی رۆژی دووشەممە 4/6/2018 ساز بکرێت، تاوتوێی پرسی داخستنی کەناڵە لۆکاڵییەکان و دووبارە کڕینەوەی ئامێری وەرگرتنی پەخشی ئەو کەناڵانە، کە بارگرانی بۆ خەڵکی دروست دەکات، دەکرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین رایگەیاند، پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پاڵپشتیی کۆمپانیای کاری دەکرد بۆیە نرخی لیترێک بەنزین بە 500 دینار بوو.

عەلی رەشید بە ئاماژەکردن بەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر تاوتوێی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینیش دەکرێ، رایگەیاند، ئێستا نەوتی خاو بە پارە دەفرۆشرێ بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و حکوومەت پاڵپشتیی کۆمپانیاکە ناکات، بۆیە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

Back to top button