بۆ هەمیشتە ماڵ ئاوای لە قژ وەرین بكە

خواكوڕك

زەیتە بنچینەییەکان لەم ساڵانەی ڕابردووەوە گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت، زۆرێک بەکاری دەهێنن بۆ دروستکردنی شامپۆی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی قژ ڕوتانە و کرێشی سەر.

ڕوتانەوەی قژ یەکێکە لە گرفتە بەربڵاوەکان لە نێوان پیاوان و خانماندا، هەرچەندە چەندین جۆر بەرهەم هەن کە بەڵێنی ئەوە دەدەن چارەسەری قژڕوتانەوە دەکەن، بەڵام زۆریان ناکاریگەرن و گرانیشن.

ماڵپەری (هێڵسی فود) جۆرە شامپۆیەکی سروشتی و کاریگەری ئاشکرا کردووە کە لە ماوەیەکی کەمدا لە توانایدایە قژ هەڵوەرین بوەستێنێت و قژ بەهێز و چڕ بکاتەوە.

گیراوەکەش بەم شێوەیەیە: –

شامپۆیەکی ئاسایی باش بکڕە، دوو کەپسوولی ڤیتامین (E) تێبکە لەگەڵ 10 دڵۆپ لە هەریەکەلە زەیتی ڕۆزمێر و لیمۆ، شامپۆکە بدە لە قژت بە تەڕی،  بۆ ماوەی 10 خولەک مەساجی پێبکە، دواتر بۆ 10 خولەک پێەی بهێڵەرەوە پێش ئەوەی بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆیت.

ئەم کارە هەفتانە 3 جار ئەنجام بدە، ئیتر چیتر لە هەڵوەرینی قژ مەترسە.

 

Back to top button