راهێنه‌رێكی نوێ بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ستنیشانكرا.

رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا هیچ پەلە ناکات لە هێنانی راهێنەری نوێ بۆ شوێنی زیدان ،بەڵام ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید راهێنەرێکی تری کاندید کردووە بۆ شوێنەکەی زیدان کە ئەویش مایکل لاودرۆبی دانیمارکییە.”

بەپێی هەواڵی رادیۆکە لاودرۆب یەکێکە لەو راهێنەرانەی کە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید قسەیان لەسەر کردووە تا بیگوازنەوە بۆ ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید و هەروەها گۆتی هێڕناندێزیش بکەنە یاریدەدەری.”

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێرێزی سەرۆک زۆر سەرسامە بە ساری راهێنەری لە کارلادراوی یانەی ناپۆلی ، بەڵام یانەکە زۆر بە هێمنی  رەفتار دەکات و تا کۆتا هەوڵی هێنانی پۆچتینۆ دەدات ئینجا بیر لە هێنانی راهێنەری نوێ دەکاتەوە.

لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو زیدان وازی لە پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی ریاڵ مەدرید هێناو لە ئێستادا یانەکە بێ راهێنەرەو هەریەکە لە ئەلێگر و کلۆپ و کۆنتی و پۆچتینۆ پالێوراون تا پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی ریاڵ مەدرید وەربگرن.

لاودرۆب تەمەنی ٥٣ ساڵەو پێشتر یاری بۆ چەندین یانەی گەورە کردووە کە دیارترینیان یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بووە.

س.د

Back to top button