لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان: ده‌بێت مووچه‌ی پێشمه‌رگه پێش جه‌ژن دابه‌شبكرێت.

لە نامەیەكدا لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان داوا لە وەزارەتی داریی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌كات كه پێش هاتنی چەژنی رەمەزان وەك هه‌ر فەرمانبەرانی دیكە موچەی هێزی پیشمەرگەش دابه‌شبكرێت.”
لەنامەیەكدا كەوێنەیەكی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه، هاتووه.ن كه نامه‌یه‌ك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە و واژوی (شیلان جەعفەر عەلی) سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە له په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره، داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات، نوسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات و تیایدا جەخت لەوە بكاتەوە كە هەوڵبدرێت پێش جەژنی ڕەمەزان موچەی هێزەكانی پێشمەرگە دابین بكرێت.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” كه وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم خشتەی موچەی مانگی سێی فەرمانەبەرانی هەرێمی بڵاو كردەوەتەوە و لەخشتەكەدا وەزارەتی پێشمەرگەی تێدا نیەو ئەمەش نارەزایەتی لێكەوتەوەتەوە.”
هه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس.” فراكسیۆنی پارتی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند.” كه هه‌موو تواناكان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ و به دڵنیایه‌وه هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر هه‌یه له‌و باره‌وه.