پەكەكە چ گەمەیەكی مەترسیدار دەكات.. ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
چاودێرێكی سیاسی گەمەیەكی مەترسیداری پارتی كرێكارانی كوردستان ئاشكرا دەكات و دەلێت، پەكەكە پرۆژەیەكی مەترسیدار لە هەرچوار پارچەی كوردستان بەرێوە دەبات پرۆسەكەش بە پرۆسەی شەهیدسازی پەكەكە وەسف دەكات دەلێت كوشتنی ویدادش بەشێكە لە پرۆسەی شەهید سازی پەكەكە.
نیاز حاجی نووسەر و چاودێری سیاسی بەخواكوڕكی راگەیاند، دوای ئەوەی سیحری پەکەکە بەتاڵ بووە و دروشم و پرۆژە نەتەوەییەکانی بون بە بڵقی سەرئاو، دوای ئەوەی لە تەواوی دیمانەو بڵاکراوەو لێدوانەکانی سەرکرە و بەرپرسەکانیاندا ، بەردەوام دژایەتی خۆیان بۆ پرۆسەی سەربەخۆیی دوپاتدەکەنەوە و دەوڵەتی نەتەوەییان بە دواکەوتویی وەسفدەکەن..
دوای ئەوەی بۆ هەموو لایەک سەلما کە پەکەکە هاوپەیمانی ئەسەد و کۆماری ئیسلامی ئێرانە ، زانرا کە ئێستا تەنها پرۆژەیەکی ئێرانیە و لە دژی خەباتی نەتەوەیی کورد بەکاردێت لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا، ئەم هەلوێست و رەفتار و گوفتارانەی پەکەکە ، پێگەی جەماوەری ئەوانی لە سەر ئاستی هەرچوار پارچە ، بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کۆرستان بەرەو لاوازی و پاشەکشەی تەواو بردووە.
هەروەها نیاز حاجی دەلێت لە ئێستا سوپای پاسداران بەهاوکاری پژاک و پەکەکە خەریکی پرۆژەی ((شەهیدسازین)) ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ نوژەن کردنەوەی دیمەنی ناشیرین و قێزەوەنی پەکەکە لای کوردانی رۆژهەڵات و بەشەکانی تر .
لای هەموو لایەک رون و ئاشکرایە، کە پەکەکە و داتاشراوەکانی ، نەک هەر دژی ئێران و سوریا شەڕ ناکەن ، بەڵکو هەڵوێستێکی ئیدانەکردنیش دژی ئێران و سوریا راناگەیەنن و لێیان نەبیستراوە .
حاجی دەشلێت هەر بۆیە ، ئەو (۱۲) کەسەی دوێنێ کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان (کە لە پرۆسەیەکی موخابەراتی نێوان سوپای پاسداران و خودی پەکەکە دەچێ ) شەهیدکران و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە سوکایەتی بەتەرمەکانیان کرا ، خۆی لە خۆیدا ئەوە دەسەلمێنێ کە ئەو شەهیدانە خوێنیان فرۆشراوە و خراونەتە خزمەتی پرۆژەیەکی میدیایی (شەهیدسازی) چونکە شەرکردن لەگەڵ سوپای پاسداران دەمێکە لە فەرهەنگی پەکەکە و قەندیل بونی نەماوە ، ئەی کەواتە چی لەپشتی شەهیدکردنی ئەو ۱۲ کەسەدا دەگوزەرێ ؟
بۆ چ مەبەستێکە ؟
هەورەها نیاز حاجی گوتیشی لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانیش ، بە هەمانشێوە لە مانگی رابردوو ، پەکەکە بەرنامەیەکی تری میدیایی (شەهیدسازی) تاقی کردەوە ئەویش بە هەڵگیرساندنی شەرێک لەگەڵ سوپای ئەسەد ، قوربانیەکانی ئەو بەرنامە میدیایە (شەهیدسازیە)ش زیاتر لە ٥٠ قوربانی بوو دەشلێت ئەو بەرنامە شەهیدسازیە تەکتیکیەی ، کە پەکەکە دەستی داوەتێ ، بە دڵنیاییەوە شکست دەهێنێت ، ئەو یاریەی کە لە پشتی پەردەوە پەکەکە دەستی بۆ بردوە ، بۆ هەموو لایەک رون و ئاشکرایە، ئەو یاریانە ، دیمەنی ناشیرین و قێزەوەنی پەکەکەی پێ نۆژەن ناکرێتەوە .