تا ئێستا زانیوتانه‌ توێكڵی مـــــۆز پرچ درێژده‌كات.؟

توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ توێكڵی مۆز كۆمه‌ڵێك سوودی هه‌یه‌ له‌وانه‌ش درێژكردنی قژو سپییكردنه‌وه‌ی پێست.”

هاوكات زانایان له‌وبڕوایه‌شدان كه‌ بۆ لابردنی شوێنه‌واری زیپكه‌و پاككردنه‌وه‌ی پێستیش سوودبه‌خشه‌، سه‌ره‌ڕای سووده‌كانی توێكڵه‌كه‌ی، پسپۆڕانی ده‌روونی ده‌ڵێن خواردنی مۆز كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنی په‌شۆكاوی و ده‌بێته‌ هۆی هێوركردنه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ.”

جگه‌ له‌ توێكڵه‌كه‌ی مۆز ئه‌م سودانه‌ی هه‌یه‌:-

١. مۆز پەستانی خوێن دادەبەزێنێت
٢. یارمەتی هەرسکردنی خۆراک دەدات
٣. خواردنی مۆز یارمەتی دڵ و بۆریەکانی خوێن دەدات بەهۆی بوونی رادەیەکی زۆر ڕیشال لە پێکهاتەکەیدا
٤. مۆز یارمەتی دروستبونی خانەی لەش دەدات
٥. مۆز دەوڵەمەندە لە Vitamin C
٦. مۆز یارمەتی وەرزشوانان دەدات لە جێبەجێکردنی وەرزش
٧. مۆز دژی نەخۆشی کەم خوێنیە
٨. خواردن و بۆنکردنی مۆز دەبێتە هۆی کپکردنەوەی برسیەتی
٩. خواردنی مۆز دەبێتە هۆی زیادبونی هەوەس و دڵخۆشی

Back to top button