پەکەکە هۆکارو هاوکاری داگیرکردنی کوردستانە
یاد سرێشمەیی
پارتی کرێکارانی کوردستان، لەدوای دروست بوونی کەلێنی گەورەی گومانی لەدوای خۆیدا بەجێهێشتووە، ڕاستە ئەو جاروبار ڕووبەووری چەکداری کردووە لەگەڵ تورکیا، بەڵام نەیتوانیوە تەمی داردەست بوونی ئەرگەنەکۆن و میتی تورکیا لەسەر خۆی بڕەوێنێتەوەو، شەڕەکانی بۆ بەڵاڕێدابردن و تەپەسەرکردن و دەستگیر کردنی بەشێک لەو سەرکردە سیاسی و سەربازیانەی باکوری کوردستان بوو، کە بەناوی خەبات بۆ دۆزی کورد تەڤلی ریزی گەریلاکان یان سەرکردە سیاسیەکان ببوون ، هەلبەت ئەوەش کرا، پەکەکە دەرفەتێک بوو بۆ شەهیدکردن و دادگایی و زیندانی کردنی هەزاران کەسی نیشتیمانی لە باکورو پارچەکانی دیکە.
پەکەکە وێڕای ئەوەی دۆزی گەلێکی ستەم دیدەی لە باکوری کوردستان، کە کێشەی نەتەوەو خاک و دەولەتی کوردستانی هەیە، بچوکردۆتەوە بۆ کێشەی ئەمنی لە تورکیا، کێشەی کوردیان وەک مەلەفێکی ئەمنی لێکردووە بەدەست پۆلیسەوە، لەبارەی سەرەدەریان لەگەل درووشمەکانی دەولەت بوون دەیبینین هەمان درووشمەکانی ئەرگەنەکۆن دووپاتە دەکەنەوە، کە ئەرگەنەکۆن بەشێوەیەکی سیستەماتێک لەدژی دروستکردنی دەوڵەتی نەتەوەیی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا وەستاوەتەوە.
هەر وەها میت و ئەرگەنەکۆن دۆزی میللەتی كوردیان کردە کەرەستەیەکی بڤە لە باکور کە مەلەفی نەتەوەییان دایە دەست پەکەکەو تیرۆریست بوونی پەکەکەشیان لەسەر ئاستی جیهان ناساند، واقعێکە لەدونیادا رێکخراوە تیرۆریستیەکان ناتوانن نوێنەرایەتی هیچ دۆزێکی بەهەق ڕەوای نەتەوەی و سیاسی بکەن، واتا ئێستا پەکەکە تەوقێکی سیاسی یان ژی کەلەپچەیەکی سەربازیە، بە مڵ و دەست وپێی هەرجولەیەکی نەتەوەیی کوردی لە باکور.
هەروەها پەکەکە لە زۆر جێگا نمایندەو نوێنەرایەتی ناڕاستەوخۆیی ئەرگەنەکۆنی کردووە و هاوکاری باشی میت بووە، لە دەرفەت پێدانی بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی کورد، سەیری کەن لە ڕۆژئاواو ناوچە سنوریەکانی، لە باشورو ناوچە سنوریەکانی لەگەڵ باکور، پەکەکە بەهانەی دایە دەستی تورکیا تا عەفرین داگیر بکات، ئێستاش تورکیا بە هاوکاری پەکەکە تموحی فراوانخوازی زیاتری لە بەری رۆژئاوای فورات هەیە، کە منبج و ڕەنگە دواتریش کۆبانێی بەدوا دابێت کە دەکەونە سێرەی داگیرکاری تورک، لە باشوری کوردستانیش مانەوەیان لە قەندیل و ناوچە سنوریەکان، دەرفەتی بە تورکدا کە بەڕێککەوتن لەگەڵ عێراق تا قوڵایی۳۰کیلۆ مەتر ئۆپراسیۆنی سەربازیان لە خاکی یەکتری هەبێت دژ بە نەیارانیان و لەناوچەی بامەڕنێ بنکەی سەربازی دابمەزرێنن و لە بەرمیزەو دەشتی هێرت و خواکوڕک ژاندرمەی تورک ببینرێن و ساڵانە باڵەفڕانی تورک خەلکی سڤیلی باشور بە بیانووی پەکەکە بکەنە ئامانج، هەموو ئەمانە پەکەکە هۆکارە.
لەسەر ئاستی ناوخۆی باکور، پەکەکە بە حساب لەوێوە بۆ ئەوێ دامەزراوە بچوکترین چاڵاکی سەربازی و سیاسیان نیە، هەر چاڵاکیەکی سیاسی لەسەر دەستی حزبەکانی دیکە لەئارادابێت پەکەکە دەبێتە بەهانەیەک بۆ بەگژدا وەستانەوەی تورکیا، سەیری کەن ئەگەر پەکەکە کارەکانی ئەرگەنەکۆن بەوەکالەت نەکات، یان هاوکاری میتی تورکیا نەکات، بەدڵنیایەوە بابەتی پێڤاژۆی ئاشتی لە باکور قایمتر پێی دەچەسپاند، خەریک بوو بەرهەمی پێڤاژۆی ئاشتی لە باکوری کوردستان بەرهەمەکەی بە ۸۱ کورسی پەرلەمانی بچنینەوە، کورد تێکەوێتە نێو حکومەت و پەرلەمان، یان وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن کە نوێنەرایەتی قەزیەیەکی نەتەوەی بکات ئامادەی هەبێت لەپەرلەمان.
پەکەکە لە ناوچە سنوریەکان دوو پۆلیسی کوشت، کە بووە سەرچاوەی درووست بوونی نائارامی و وەڵا خستنی بابەتی پێڤاژۆی ئاشتی و دوواجار بەهانەدان بە تورکیاو میت، تا چەندین پەرلەمانتار و کەسایەتی سیاسی خاوەن پێگەی جەماوەری لەباکور دەست بەسەر بکات، لەنێوانیشاندا هاوسەرۆکانی (هەدەپە) چونکە ئەوەیە پەکەکەیە نایەوێت دۆزی کورد ڕاستەڕێ بێت خوێنێکی تازە سەرکردایەتی دۆزەکە بکات، ئەگینا تورکیا بەرامبەر ئیرادەی کورد نە لەباکور نەڕۆژئاوا نە لە باشور ئەوەی دەیکات پێی ناکرێت.