نرخى به‌نزین له‌كوردستان هه‌رزان ده‌بێت

هه‌وڵێكی به‌هێز هه‌یه‌ بۆ هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان، ده‌لێـ” بریاره‌ حكومه‌ت به‌نزینخانه‌كانی حكومه‌ت بكرێنه‌وه‌، به‌ هه‌رزانترین نرخ به‌نزین بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر ده‌شلێـ”ھەوڵێکمان داوە و پشتیوان بە خوا ھەوڵەکەمان ئەنجامی دڵخۆشکەری دەبێت و بۆ بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان بەنزین ھەرزان دەبێت”.

مسته‌فا ته‌ها جه‌بار به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی هه‌ولێر له‌وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌ رۆژنامه‌ی باسی راگه‌یاندووه‌” ھەوڵەکەمان ئەوەیە کە بڕێک بەنزینمان بۆ بێـت، تاوەکوو لە بەنزینخانە حکوومییەکان دابەشی بکەین و بە نرخی حکوومی بیفرۆشینەوە و ده‌شلێـن” ئەگەر ئەو میکانیزمە جێبەجێ بکرێت، ئەوا بەنزینخانە حکوومییەکان وەکوو پێشوو بەگەڕ دەخرێنەوە و لە بەغداوە بەنزینمان بۆ بێت و دابەشی بکەین و روونیشی کردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق بەڵێنیان بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەنزین بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکەن، گوتیشی: “نازانین ئەو بەنزینەی لە بەنزینخانە حکوومییەکان بڕیارە بفرۆشرێت لیتری بە ٤٥٠ یان ٥٠٠ دەبێت، بەڵام بەدڵنیایی لە بەنزینی بازرگانی ھەرزانتر دەبێت، ئەو کاتەش کێبڕکێ دروست دەبێت و نرخی بەنزینی بازرگانییش ھەرزان دەبێت”.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان سەبارەت بە گرانبوونی بەنزین لە بەنزینخانە ئەھلییەکان دەڵێت: “چەند ھۆکارێک ھەیە، یەکێکیان گرانبوونی نەوتی خاوە، کە بۆ ھەر تەنێک بەنزین ٨٠ دۆلار گران بووە، ھۆکارێکی تریش ئەوەیە ھاوینان خواست لەسەر بەنزین زۆرە، ئەوانەش ھۆکار بوونە بۆ گرانبوونی بەنزین، بەڵام بەدواداچوونمان ھەیە بۆ ئەوەی نرخەکە داببەزێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”لە پاڵاوتگەی کەڵەک لە ھەولێر، رۆژانە یەک ملیۆن تا دوو ملیۆن لیتر بەنزین بەرھەم دێت و زیاتر لەو بڕەش لە دەرەوەی وڵات دەھێندرێت بۆ کوردستان، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەگەر بەشێکی زیاتری نەوت بۆ پاڵاوتگەی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بێت، نرخی بەنزین ھەرزانتر دەبێت.

مستەفا تەھا ئاشکراشی کرد، بەدواداچوون بۆ کوالێتیی بەنزین دەکەن و چەندین بەنزینخانەش سزا دراون یان داخراون، بەڵام دووپاتی دەکاتەوە، لە رووی کوالێتییەوە بەنزینەکەی پارێزگای ھەولێر زۆر باشترە لە پارێزگاکانی تر، هه‌ر به‌ گوێره‌ی به‌دواداچوونی رۆژنامه‌كه‌، نرخی ھەر لیترێک بەنزین لەنێوان پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ٣٠٠ دینار جیاوازیی ھەیە، بە جۆرێک لە پارێزگاکانی تری عێراق لیتری بەنزین بە ٤٥٠ دینارە، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان لەنێوان ٧٠٠ بۆ ٧٥٠ دینارە.

به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتیشی” ھەر لە سەرەتاوە حکوومەتی عێراقی لیترێک بەنزینی بە ٤٥٠ دینار دەفرۆشێت، بەڵام ئەو نرخە پشتیوانیی لێ کراوە، واتا حکوومەت پاڵپشتیی دەکات و کەرتی تایبەت نییە، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی لە کوردستان ئەو پشتیوانییە نەماوە”.

 

Back to top button