پارتی به‌ڤیدیۆ و به‌ڵگه ئاشكرای ده‌كات یه‌كه‌م جار كه سوپایی توركیا هات بۆ لێدان له‌په‌كه‌كه، به‌رێكه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی
فازڵ به‌شاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشداری تووند به گروپی نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دا‌و رایگه‌یاند، کە بۆ یەکەمجار سوپای تورکیا بە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستانەوە و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی 31ی 5ی 2018 چه‌ند وێنه‌یه‌كی سوپا توركیا له‌گوندی به‌رمێزه‌ی ئه‌و په‌ری باكوری پارێزگای هه‌ولێر بڵاو كرایه‌وه،، بەو هۆیەشەوە میدیاکانی سەر بە گرووپی خیانه‌تی كه‌ركووك فرۆشی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی، بە شێوەیەکی بەربڵاو بڵاویان کردەوە و پارتی دیموکراتی کوردستانیان بە هێنانی ئەو سوپایە تۆمەتبار کرد”.
فازل به‌شاره‌تی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ “ئێمە هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نین کە سوپای تورکیا ھاتووەتە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان، لەمێژە داوا دەکەین پەکەکە بیانوو نەداتە تورکیا، یان ھەر وڵاتێکی دیکە تا بێن و خاکی ھەرێمی کوردستان داگیر بکەن و سەروەری پێشێل بکەن کە ئەمانەش ھۆکارن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”، ھەر وڵاتێک بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتێکی دیکە، بچێتە ناو خاکەکەی، ئەوا یاسای نێودەوڵەتی پێشێل کردووە و بە وڵاتێکی داگیرکا‌ر و پێشێلکار ھەژمار دەکرێ.
به‌شاره‌تی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”شتێکی حاشاھەڵنەگرە کاتێک بۆ یەکەمجار مام جەلال داوای ھاتنی سوپای تورکیای بۆ ناو خاکی ھەرێمی کوردستان کرد، لەو کاتەشەوە ناکۆکی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و وڵاتی تورکیا دەستی پێ‌کرد، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە تورکیاوە دەھاتن، ئامادە نەبوون گومرگ بدەن و ڕێگەشیان نەدەدا پشکنینیان بۆ بکرێت، بەڵکوو ڕاستەوخۆ لە تورکیا و سلۆپییەوە دەھاتنە سلێمانی و سوپا و چەک و جبەخانەیان دەھێنا، ئەوەش بە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی و خودی مام جەلال، سوپای تورکیا دەھاتە ناو ھەرێمی کورستانەوە، هه‌روه‌ها ئەو سەرکردەیەی پارتی هۆشداری بە گرووپی خیانه‌تكاری كه‌ركووك فرۆشی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی دا و ڕای گەیاند: ئەگەر گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەر بیانەوێ بە ھاتنی سوپای تورکیا ئەو تاوانەی کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەر کردوویانە، دایبپۆشن، ئەوا داناپۆشرێ، چونکە سوپای تورکیا بە ئیعازی ئێمە ناھاتووە، گوتیشی: بینیمان لە کاتی ١٦ی ئۆکتۆبەردا حەشدی شەعبی و سوپای عێراق چۆن پەلاماری ھەرێمی کوردستانیان دا و خەڵکی ھەرێمی کوردستانیان قەتڵ و عام کرد، با بێن بەرگری لە خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان بکەن”.
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند تۆمارێکی ڤیدیۆییشدا مام جەلال لە دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستاندا، هەڵوێستی خۆی و یەکێتی بەرامبەر بە پەکەکە ئاشکرا دەکات و ئاشکرای دەکات کە تاوەکوو پەکەکە لە چیاکانی قەندیلدا بمێنێتەوە، هەرێمی کوردستان بە ئامانجەکانی ناگات و وڵاتانی دونیا قەبوڵ ناکەن هێزێک هەبێت ”لە خاکی ئێمەوە بچێت لە باکووری کوردستان چالاکییەکانی خۆی بکات“.
https://www.youtube.com/watch?v=HY8-TRkKVU8