سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كوردم و شانازی به‌كوردبوونی خۆم ده‌كه‌م

سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بیناڵی یه‌ڵدرم، له‌ شاری هه‌كاری باكوری كوردستان له‌مه‌راسیمی بانگه‌شه‌كه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان( ئه‌كه‌په‌) رایگه‌یاند،کە لە تورکیا کورد و تورک ھیچ جیاوازییەکیان نییە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ڕابردووی منیش کوردە و ئێوە بە کوردایەتیی خۆتانەوە شانازی بکەن، بەھۆی کوردایەتیتانەوە، کەس مافی ئەوەی نییە قسەتان پێ بڵێت. دووپاتیشی کردەوە: ئێمە نەوەکانی سەڵاحەدین ئەیوبین، ئێمە نەوەکانی ڕزگارکەری قودسین، ئێمە نەوەکانی ئەحمەدی خانین”.

هه‌روه‌ها بیناڵی یه‌لدرم ده‌شلێـ”کە لەگەڵ باشووری کوردستان، دوو دەروازەی سنووریی دیکە دەکەنەوە، ئەوانیش بریتین لە دەروازەکانی شەمزینان – ئۆرەمار و شەمزینان – ئاڵان، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” تورکیا کێشەی کوردی نییە، بەڵکو کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی ھەیە. گوتیشی: سوێندمان خوارد کە چارەسەری دەکەین، پەنا بەخوا هەر چارەسەری دەکەین”.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا په‌كه‌كه‌ی وه‌ك گروپێكی ده‌ستی هێزە ئیمپریالیستییەکان تۆمەتبار کرد و ڕای گەیاند: ئەگەر ئەردۆغان سەرنەکەوێت، ھێزی ئیمپریالیست تورکیا داگیر دەکات، گوتیشی” بۆیە پشتگیریمان بکەن و ئێمە بەھەموو ھێزی خۆمانەوە لە پشتی ئێوەین، کورد و تورک، ھیچ جیاوازییەکی بۆ ئێمە نییە، کوردیش وەک ھاووڵاتییەکانی دیکە ھاووڵاتی پلە یەکە”.

 بیناڵی یەڵدرم، لە گوندێکی سەر بە شاری ئەرزنگانی باکووری کوردستان لەدایک بووە کە شارێکی تێکەڵاوە لە نێوان کورد و تورکدا.

Back to top button