پارتی بهتووندی وهڵامی یهكێتی دهداتهوه، بزانه چی دهلێت
سهرنووسهری رۆژنامهی خهباتی ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، سهلام عهبدولڵا وهڵامی تووندی یهكێتی دهداتهوه، كه یهكێتی له ژمارهی 5782ی رۆژنامهی 3ی حوزهیرانی له لاپهره 2 له گوشهیهك بهناوی شوخت، سهبارهی به ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا دژی پهكهكه بڵاو كردۆتهوه، كۆمهڵێك تۆمهتی ژێر بهژێر رووبهرووی پارتی دیموكراتی كوردستان كردۆتهوه، لهو بارهیهوهو سهنووسهر ئۆرگانی پارتی دهنووسێـ”سەرلەبەری زانیاری ناڕاستن و مەبەست لێی تەنها لێدانی لایەنێكی سیاسییە كە ئێستا لە پەیوەندیەكی گەرم و گوڕدان بەتایبەتی كە بەرەو بەغدا دەچن، بۆ بەشداری و هاوبەشی لە دەسەڵاتدا كە ئەمەش هیچ لەگەڵ سیاسەتی سەركردایەی ئەو حزبەدا ناگونجێ، ئەم بابەتەش ناچێتە بابی رەخنە یان بۆچوونی سیاسییەوە، چونكە وەك نووسینەكە نیشانی دەدات گوایە ڕێككەوتن لەگەڵ سوپا و موخابەراتی توركیادا كرابێت دەڵێ لەوە دەچێت ئەو ڕێككەوتنە زۆر لەوە گەورەتربێت كە ئێمە چاوەڕێی دەكەین، ئێنجا دەڵێ »حكوومەتی هەرێم بە ئۆتۆمبێل لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە دەیانگوازێتەوە بۆ ئەوەی لە شەقام و جادەكانی هەرێم نەبینرێن«!ئینجا ئەم هەموو زانیاریە نادروستانە بە ریفراندۆمەوە دەبەستێتەوە و جامی غەزەبی بەسەر ریفراندۆم و هەوڵی سەربەخۆییدا دەڕێژێ و »بەدروشمی بریقەداری بەشێك لە سیاسییەكانی كوردستان« لە قەڵەم دەدات و هەر بەوەشەوە ناوەستێت دەڵێت »كاتێك ئەو بارودۆخە دەبینین باشتر رووندەبێتەوە كە ریفراندۆم پرۆژەیەكی سیاسی بووە لە چوارچێوەی ئەجێندایەكی دیاریكراو سەرەنجام چاوبەستكردنی خەڵكی كوردستان بوو بە دروشمی قەومی«!
سهڵام عهبدولڵا دهشنووسێـ”ئەمە لە كاتێكدا كە یەكێتی نیشتمانی و سەركردایەتییهكهی تەنانەت ئەوانەی لە مەوداوش پشتیان لە ریفراندۆم كرد و هەڵگەڕانەوە لە دژی، بەشانازییەوە پەنجەی مۆریان لەسەر شاشەكانی تەلەفزیۆنەوە نیشانی جەماوەر دەدا.
دهشنووسێ” ریفراندۆمێك كە زیاتر لە 92٪ تێكڕایی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە ناوچەكانی دەرەوەی ئیرادەی هەرێمیشەوە دەنگیان پێدا زیاترە لە كاڵفامی گەر بە ئەجێندای دەرەكی و دروشمی بریقەدار لە قەڵەم بدرێت و رێز نەگرتنە لە ئیرادەی خەڵكی هەرێم و چەواشەكردنی خەڵكە و هیچی دیكە.
سهرنووسهری رۆژنامهی خهبات له نووسینی وهڵامهكهی دا نووسیویهتی” ئێوە دەبوو ئامۆژگاری دۆستەكانی خۆتان بكەن كە چالاكی و شەڕی بگوازێتەوە وڵاتی خۆی و واز لە هەرێمی كوردستان بهێنێت كە وا بۆ زیاتر دوو دەیەیە بۆتە مایەی ماڵوێرانی و سەرێشە بۆ دانیشتوانی ناوچەكە، دهشلێـ”ئەم جۆرە نووسینە كە بە نەفەسی شەڕی ناوخۆیی نووسراوە هیچ خزمەت بە دۆزی گەلەكەمان ناكات كە لەم كاتەدا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە تەبایی و یەكڕیزییە بەتایبەتیش لە نێوان پارتی و یەكێتی دا هەیە، كە ئایندەی ئەم گەلە بەپلەی یەكەم بەندە بەتەبایی و هاوكاری ئەم دوو هێزەوە كە خاوەنی پێگەی سەربازی و ئابووری دیبلۆماسی و جەماوەرین.
لەسەر ئەم بنەمایەش مەكتەبی سیاسی پاریتمان لە بروسكەی پیرۆزبایی لە یادی دامەزراندنی یەكێتی نیشیتمانی ئەمساڵدا دەڵێ: »ئومێدەوارین ئەم یادە هەوێنی یەكگرتوویی زەمینەسازی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێو یەكێتی و بەتایبەتی نێوماڵی كوردستانی بێت لە پێناو هاوپەیمانیەتێكی پتەوی نێوانمان و هاوگوتاری سیاسی و هاوپەیمانی و برایەتی و تەبایی و ئاشتەوایی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەكان و زاڵبوون بەسەر كۆسپ و تەگەرەو ناكۆكییە لاوەكیان و بە دەستهێنانی باشترین دەسكەوت بۆ كورد و كوردستانیان«. ئێمە ئاوا -برایان كوردستانی نوێ- دەڕوانینە ئایندەی گەلەكەمان و »شوخت« ناخەینە سەر پەیوەندییەكانمان.