له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵایی كوردستان یه‌كێتی بریاری ده‌ستگیركردنی رێبوار تاڵه‌بانی ده‌ركردبوو

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی رێبوار تاڵه‌بانی له‌لایان دادوه‌رێك له شاری كه‌ركووك ده‌رچووه، كه دادوه‌ره‌كه كورده و سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، ئه‌م بریاره‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی دا هێنا و له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆك بارزانی هاته سه‌رخه‌توو به‌تووندی دژی وه‌ستایه‌وه، به درێژه پێده‌ری خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌سفی كرد”.
هه‌ر له‌مه‌ر ئه‌و بریاره‌ی ده‌ستگیر كردنی رێبواری تاڵه‌بانی به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باڵی خیانه‌ت و كه‌ركووك فرۆشی كه‌ركووك، ده‌ستیان تێدایه، تومه‌ته‌كه‌ش، له‌ژێر ناوی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بووه، كه رێبوار تاڵه‌بانی به‌و بریاره تاونبار كردووه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، لاهور جه‌نگی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك، له‌رێگای دادوه‌رێكی سه‌ر به‌یه‌كێتی له دادگایه‌كی كه‌ركووك بریاره ده‌ستگیر كردنی بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام پاش هاتنه سه‌ر خه‌تی بارزانی یه‌كێتی ناچار ده‌بێت دۆسیه‌كه به‌زووی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه”.
بریاری ده‌ستگیركردنی رێبواری تاڵه‌بانی له‌سه‌ر بنه‌مایی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بووه له‌كه‌ركووك ده‌ستی یه‌كێتی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی تێدا بووه”.