یه‌كێتی هه‌وڵی شكه‌ست كوده‌تا ده‌دات ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه دزه پێكراوهكانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستكه‌وتووه، یه‌كێتی هه‌وڵی شكه‌ست پێهێنانی هه‌لبژاردنی 30ی 9ی 2018ی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌گۆڕان ئاشكرای كردووه، كه یه‌كێتی هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات هه‌ڵبژاردنی كوردستان دوابخرێت ئه‌گه‌ریش دوا نه‌خرێت، ئه‌وه رێگری بكات له هه‌ڵبژاردن له سنوری پارێزگای سلێمانی ئه‌نجام بدرێت، چونكه باش ده‌زانێت ده‌نگی ته‌زویر نه‌بێت یه‌كێتی 3 كورسیش نابات”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، رۆژنامه‌ی باس ئاشكرای كردووه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمان، ئاشكرای كردووه، لە دوا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا، بڕیار دراوە بە پێکهێنانی شاندێک بە مەبەستی سەردانکردنی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بۆ رازیکردنیان بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ مانگی 12 کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، بەو بیانووەی کە لەو مانگەدا بەیەکەوە هەڵبژاردنی پارێزگاکانیش ئەنجام بدرێت، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کراوە، بۆ ئەوەی بتوانن کۆنگرەی یەکێتی لە مانگی 10دا ئەنجام بدەن، باشترە کار بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 30-9ی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە دیاری کردووە و بودجەی پێویستی بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان دابین کردووە.
رۆژنامه‌كه لێدوانی عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی وه‌رگرتووه و ناو براو ده‌لێـ” پەرلەمانی کوردستان تەمەنی خۆی درێژ کردووەتەوە و لەوە زیاتر ناتوانێ درێژتری بکاتەوە، گوتیشی” جگە لەوەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان وادەی بۆ دەستنیشان کردووە و لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنیشەوە ئامادەکاریی تەوای بۆ کراوە، ئێستا وا ناوی قەوارەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە تۆمار دەکرێت، لەبەرئەوە هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی گونجاو و دروست نییە، ئەگەر یەکێتی مەبەستیەتی کۆنگرە بکات، ئەوە دەتوانێ پێش هەڵبژاردن بیکات، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” کۆنگرەی یەکێتی خۆی دوا کەوتووە، چ په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه، با ئەوە نەبێتە هۆی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانیش لە کوردستان، گوتی: حەق وایە کار بۆ ئەوە بکەین هەڵبژاردنی پارێزگاکان بێتە پێشەوە، نەک بۆ ئەو هەڵبژاردنی پەرلەمان دوا بخرێت، چونکە ئەگەر دوا بخرێت موزایەدە دەکرێت و دەست دەکرێت بە هوتاف لێدان لەسەر ئەوەی ئەو حکوومەتە ماوەی بەسەر چووە، بۆیە ئەو ڕێگایە بە باش نابینن”.
حاجی كاروان په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه” با ئەو دواخستنە لە هەڵبژاردنەکان نەبێت بە عورف و عادەت و باشترە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بێتە پێشەوە و لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، گوتیشی: ”ئەوە لەلایەک بە خەرجیی کەمتر دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە خەڵکی ماندووە و ئەوەندە ناتوانێ لەناو بانگەشەی هەڵبژاردندا بێ و بڕواتە سەر سندوقەکانی دەنگدان، لەبەرئەوە باشترە هەردووکیان بەیەکەوە بکرێن، ئاماژەی بەوەش دا، کۆمسیۆن دەتوانێ هەردوو هەڵبژاردن بەیەکەوە ئەنجام بدات، گوتی: قسەمان لەگەڵ کۆمسیۆن کردووە و ئامادەیی دەربڕیوە و دەتوانێ هەردوو هەڵبژاردن بەیەکەوە بکات، نە یەکێتی و نە هیچ حزبێکی دیکە ناتوانێ رۆژ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات، من خۆم ئەندامی لیژنەی کاروباری پەرلەمانم و لەگەڵ کۆمسیۆن دانیشتووین، ئەوان خۆیان گوتیان هیچ کێشەیەکمان نییە، تەنیا ئەگەر حکوومەت بتوانێ بودجەی هەڵبژاردنەکە بدات، لەبەرئەوە بە دوو مانگ و سێ مانگ دواکەوتن هیچ ناکرێ و باشترە هەڵبژاردن لە وادەی خۆی بێت و بیانووی بۆ نەدۆزرێتەوە”.