سهرۆك بارزانی : لهژێر ڕۆشنایی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگی له ههوڵی جدیدان بگهینه ئهنجام
ئهمڕۆ سێ شهممه ٥ی حوزهیرانی ٢٠١٨ سەرۆك بارزانی لە هەژماری تایبهتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسیویەتی:”دوای ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چەندین تێبینی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان خرانەڕوو. ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان لەوانەیە دەرفەتێکی ھێنابێتە پێش کە لەرێگەییەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن”.
سهرۆك بارزانی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر دهڵێت :” “لەو دەرفەتە نوێیەدا پێویستە زۆر بە ڕوونی كار بە پرەنسیپەكانی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگی بكرێت، نەك ئەوەی وەك پێشتر تەنیا لایەنێك بڕیار لەسەر پڕۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵات بدات”.
سهرۆك بارزانی دهشڵێت:” لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پرەنسیپە لە هەوڵێكی جیدی داین بۆ ئەوەی لایەنە سەرەكییەكان بگەنە ئەنجام، پێمانوایە پابەندبوون بەو پرەنسیپانە، دەبێتە هۆی چارەسەری بنەڕەتی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی عێراق بە گشتی”.
١٢ی ئایاری رابردوودا هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، ئەگەرچی چەند هەفتەیەكە ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنەكان راگەیەندراوە، بەڵام تا ئێستا لایەنە سیاسییە براوەكانی عێراق ی و كوردستانی نەگەیشتوونەتە ڕێكەوتن لەسەر پێكهێنانی كوتلەیەكی گەورە تا سەرۆك وەزیرانی نوێ دیاری بكەن و دواتر حكوومەتی نوێی عێراق پێكبێنن.